سه‌نده‌ی تایمز: پوتین به نهێنی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان كۆبووه‌ته‌وه
K24 - مۆسكۆ:
رۆژنامه‌ی "سه‌نده‌ی تایمز"ی به‌ریتانی ئاشكرایده‌كات، كه چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی، له نێوان ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا و سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانى ئه‌فغانستان ئه‌نجام دراون.
وه‌ك رۆژنامه‌كه باسیكردووه، مه‌به‌ست له‌و كۆبوونه‌وانه پێشكه‌شكردنی هاوكاری سه‌ربازی بووه به‌و بزووتنه‌وه‌یه و له به‌رامبه‌ریشدا بزووتنه‌وه‌كه شه‌ڕ له دژی داعش بكات.
راپۆرته‌كه‌یی ئه‌و رۆژنامه‌یه، چه‌ند رۆژێك له دوای لێدوانی به‌رپرسێكی باڵای رووسیا دێت، كه تێیدا باسی له ئامانجه‌ی هاوبه‌شه‌كانی نێوان رووسیا و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و ئاماژه‌ی به‌و كه‌ناڵانه‌ی په‌یوه‌ندی نێوانییان كردبوو، به‌ڵام دواتر به راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمی ئه‌و لێدوانانه ره‌تكرانه‌وه.
رۆژنامه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، سه‌رۆكی رووسیا، له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ "مه‌لا ئه‌خته‌ر مه‌نسوور" سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌كه كۆبووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری پێشكه‌ش به تاڵیبان بكات.
ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه
به گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌كه، پۆتین نیگه‌رانی خۆی له هه‌نگاونانی رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی – داعش" ده‌ربڕیوه بۆ ناو خاكی ئه‌فغانستان و ئه‌و ناوچانه‌ی كه ده‌كه‌ونه سه‌ر سنووری یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو، وه‌كو توركمانستان و تاجیكستان.
سه‌ركرده‌یه‌كى تاڵیبانیش به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، رووسیا به‌ڵێنی به‌بزووتنه‌وه‌كه داوه هاوكاری دارایی ره‌وانه بكات و چه‌كی رووسی به بزووتنه‌وه‌كه بدات، بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشی ئه‌و ناوچانه به ته‌واوه‌ی كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، به‌ر له‌وه‌ی پشێوی بكه‌وێته ناوچه گرنگه‌كانی هه‌رێمی "هیلمه‌ند".
رۆژنامه‌كه ئاشكراشیكردووه، كۆبوونه‌وه‌ی پوتین له‌گه‌ڵ سه‌كرده‌كه‌ی تاڵیبان مانگی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری ئه‌مساڵ, له "دووشه‌نبه"ی پایته‌ختی تاجیكستان به‌ڕێوه‌چووه.
تاڵیبات ره‌تیده‌كاته‌وه
لای خۆیانه‌وه به‌رپرسانی تاڵیبان، لێدوانه‌كانی هه‌فته‌ی رابردووی به‌رپرسه رووسه‌كه، له باره‌ی ئاڵوگۆڕی زانیاری له‌نێوان تاڵیبان و مۆسكۆ، ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
بزووتنه‌وه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا گوتی: "هیچ گفتوگۆیه‌ك و په‌یوه‌ندییه‌كمان له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك ئه‌نجام نه‌داوه".
سه‌ره‌ڕای ده‌ركه‌وتنێكی لاوازی داعش له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له نامه‌یه‌كدا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه ركابه‌ر و به‌رامبه‌ره‌كانی، بوونێكی ئه‌وتۆیان نییه كه جێگای نیگه‌رانی بێت، ته‌نها ویلایه‌تی 34ی ئه‌و وڵاته‌دا نه‌بێت، كه ئه‌ویش هیچ مه‌ترسییه‌كی تێدا نییه.
دوای رووخانییان له ساڵی 2001ه‌وه، تاڵیبان هه‌وڵ ده‌دات، پارێزگاری له‌و ناوچانه‌دا بكات، كه تێیدا جێگیربوونه، به‌ڵام له ئێستادا ده‌ڵێن به‌شێك له چه‌كدارانی هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌و لای داعش ده‌ڕۆن، به‌تایبه‌تیش له ویلایه‌تی "نه‌نگه‌رهار"ى هاوسنوورى پاكستان.
ئه‌و چه‌كدارانه‌ی تاڵیبان كه په‌یوه‌ندییان به رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی – داعش"ه‌وه كردووه، ئه‌وانه‌ن كه له سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌كه‌یان بێ هیوا بوونه، به‌تایبه‌تیش دوای مردنی "مه‌لا محه‌مه‌د عومه‌ر" له ساڵی 2013، به‌ڵام دوای دووساڵ مردنه‌كه‌ی راگه‌یه‌ندرا.
دووپاتكردنه‌وه‌ی رووسیا
زامير كاپۆلۆڤ، راوێژكاری تایبه‌ت به كاروباری ئه‌فغانستان له كۆشكی كرملین، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو رایگه‌یاند، داعش دوژمنی یه‌كه‌می مۆسكۆ و تاڵیبانه.
كاپۆلۆڤ بۆ ئاژانسی ئینته‌رفاكسی رووسی گوتی: "به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی تاڵیبان و رووسیا یه‌كده‌گرنه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "پێشتریش رامگه‌یاندووه، ئێمه چه‌ند كه‌ناڵێكی په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان هه‌یه و زانیاری ئاڵۆگۆڕ ده‌كه‌ین".
سه‌رچاوه: هافینگتۆن پۆست