به‌ ڤیدیۆ.. سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق سوپاسی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی به‌رزنرخاند
kurdistan24.net

K24 – كه‌ركووك:

لەکاتی گەرانەوەی ئاوارەکانی ناحیەی گوڵاڵە بۆ زێدی خۆیان سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی به‌رزنرخاند.

سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق  یەكێك بوو لە ئامادەبووان  و لەلێدوانێکیدا بۆ راگەیاندنەکان رۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی لە دابینکردنی ئارامی و ئاسایش بۆ هاوڵاتیان بەرزنرخاند و وتی: "ئەرکی هەموو لایەکمانە کار بۆ دابینکردنی پێداویستییەكانی رۆژانەی هاووڵاتیان بکەین بۆ ئەوەی بگەرێنەوە  شوێنەكانی خۆیان".