ئه‌ردۆغان هێرشده‌كاته سه‌ر په‌يه‌ده و ده‌ڵێت له عێراق ناكشێينه‌وه
K24 – ئه‌سته‌مبوڵ:
سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، هێرشى كرده سه‌ر په‌يه‌ده و به "ئامرازى ده‌ستى" وڵاتان وه‌سفيكرد و هاوكات ره‌خنه‌ى توندى ئاراسته‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران و ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته كرد.
له وتارێكدا كه له‌رێگه‌ى كه‌ناڵه‌كانى ته‌له‌ڤزيۆنه‌وه له شارى ئه‌سته‌مبوڵه‌وه ئاراسته‌ى كرد، ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ى له هێزه كوردييه‌كانى رۆژئاواى كوردستان و رووسيا و ئێران و رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى گرت و ئه‌وانى به هۆكارى "كوشتنى هاووڵاتييانى بێ‌تاوان" له سووريا وه‌سفكرد.
ئه‌ردۆغان له وتاره‌كه‌يدا جه‌ختى زۆرترى كرده سه‌ر پارتى يه‌كێتى ديموكراتى ناسراو به "په‌يه‌ده" و رايگه‌ياند، "ئه‌و لايه‌نه بووه‌ته ئامرازێك له ململانێيه‌كى جيهانييدا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌و پارته كوردييه هيچ جياوازييه‌كى له‌گه‌ڵ پارتى كرێكارانى كوردستان نييه".
سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له عێراقدا، ئه‌ردۆغان گوتى: "هێزه‌كانى سوپاى توركيا له عێراقدا ده‌مێننه‌وه. ئه‌وه هيچ دژبه‌رييه‌كى له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوونه‌كانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيادا نييه".
له وتاره‌كه‌يدا، ئه‌ردۆغان گوتيشى: "ئه‌و هێزانه‌مان بۆ مه‌شق و راهێنان ره‌وانه‌ى عێراق كردووه و پاشه‌كشه‌يان پێ ناكه‌ين و ئه‌و هێزانه بۆ شه‌ڕ له‌وێ نيين به‌ڵكو بۆ مه‌شق و راهێنانى هێزه كورديى و عه‌ره‌بييه‌كان له ناوچه‌كه‌ن".
له به‌شێكى وتاره‌كه‌يدا، ئه‌ردۆغان ئێرانى به "نانه‌وه‌ى" ئاژاوه‌ى تائيفى و "درووستكردن"ى گيانى رق و دووبه‌ره‌كى له ناوچه‌كه‌دا تۆمه‌تبار كرد.
ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، "ئه‌گه‌ر ئێران به هۆى پاڵنه‌رى تائيفييه‌وه له پشتيى ئه‌سه‌د نه‌بوايه، ئێمه نه‌ده‌گه‌يشتينه ئه‌م رۆژه و ره‌نگه ئێستا شتێك به ناوى پرسى سووريا نه‌بوايه بۆ ئه‌وه‌ى باسى بكه‌ين".
ئه‌نقه‌ره پشتيوانى ئه‌و گرووپ و ميليشيا سوننه و چه‌كدارانه ده‌كات كه دژى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌دن و هاوكارى توركيا ده‌كه‌ن.
له به‌رامبه‌ريشدا ئێران و رووسيا پشتيوانى له مانه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د و سوپاكه‌ى ده‌كه‌ن كه سه‌ر به تائيفه‌ى عه‌له‌وى شيعه‌ئاينزان.