به‌ بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌غدا كه‌ركووك بڕيارێكى ده‌ركرد

بەرپرسی بەشی راگەیاندنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك رایگەیاند، پارێزگای كەركووك رۆژی پێنجشەمە دەكاتە پشووی فەرمی لە دامودەزگاكانی حكومی لە سنووری پارێزگای كەركووك.

K24 - كەركووك:

بەرپرسی بەشی راگەیاندنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك رایگەیاند، پارێزگای كەركووك رۆژی پێنجشەمە دەكاتە پشووی فەرمی لە دامودەزگاكانی حكومی لە سنووری پارێزگای كەركووك.

له‌ لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، عیماد عامری، رايگەیاند، "پارێزگاری كەركووك ئاگاداری كردوونەتەوە كە بە بۆنەی سەری ساڵی زاینی رۆژی پێنجشەمە لە سەرجەم داموودەزگاكانی حكومی لە سنووری پارێزگای كەركووك دەكرێت بە پشووی فەرمی، بەڵام تا ئێستا بڕیارەكە وەك نووسراوی فەرمی نەھاتووتە ئەنجوومەنی پارێزگا".

گوتیشی: "بڕیارەكە تایبەتە بە پارێزگای كەركووك، ھیچ نووسراوێك لەو بارە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ پارێزگا نەھاتووە".

ئەو بڕیارەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دوای ئەوە دێت، دوێنێ گوتەبێژی حكومەتی ھەرێم رایگەیاند، بە بۆنەی ھاتنی سەری ساڵی زاینی كە دەكەوێتە رۆژی ھەینی داھاتوو، رۆژی پێنجشەمە كرا بە پشووی فەرمی ھەرێمدا، تا ئێستا حكومەتی عێراق پشووی سەری ساڵی رانەگەیاندووە.