شوفێره‌كه‌ی ئوسامه بن لادن گیانی له‌ده‌ستدا

K24 – هه‌ولێر:
مردنی ناسر ئه‌لبه‌حری شوفێری ئوسامه بن لادن له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی یه‌مه‌ن راگه‌یه‌ندرا.
ئه‌لبه‌حری كه شوفێری ئوسامه بن لادن سه‌ركرده‌ی پێشووی رێكخستنی ئه‌لقاعیده بووه، له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له پارێزگای حه‌زره‌مه‌وت له باشووری یه‌مه‌ن به‌هۆی نه‌خۆشیيه‌وه كۆچی دواییكردووه.
له‌و باره‌يه‌وه ئێستگه‌ى بى بى سى، بڵاويكرده‌وه، ئه‌و شوفێره‌ی بن لادن پێشتر یه‌كێك بوووه له سه‌ركرده‌كانی رێكخستی ئه‌لقاعیده و له‌ریزه‌كانی ئه‌و گروپه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له ئه‌فغانستان جه‌نگاوه، دواتر شوفێری ئوسامه بن لادن بووه.
سه‌رچاوه‌كه، روونيكردووه‌ته‌وه، ناسر ئه‌لبه‌حری یه‌كێك بووه له به‌ندكراوانی گرتووخانه‌ی گوانتانامۆ، دواتر له كۆتایی ساڵی 2008 گه‌ڕاوه‌ته‌وه یه‌مه‌ن و رایگه‌یاندووه، كه كۆتایی هێناوه له كاركردن و چالاكیيه‌كانی له ریزی ئه‌لقاعیده تاكو به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كه‌یه‌وه كۆتایی به‌ژیانی هات.