میدیای فەرەنسا.. پرسيار له‌سه‌ر رووسيا و دژايه‌تى په‌نابه‌رانيان وروژاندووه
K24 – هه‌ولێر:
به هۆى درووستبوونى شه‌پۆلێكى ناڕه‌زايه‌تى له دژى كۆچى په‌نابه‌ران له وڵاته‌كه‌ياند، ئه‌مڕۆ له شاری ئاژاسیۆی ھەرێمی كۆرسیكا لە فەرەنسا خۆپیشاندان دژ بە په‌نابه‌رانى رۆژهه‌ڵاتيى به تايبه‌تى هاووڵاتيانى عەرەب دەستیپێكردووە.
ميدياى فه‌ره‌نسا به گشتيى هه‌وڵيانداوه رووماڵى ئه‌و رووداوانه بكه‌ن.
ئه‌وه‌ى خۆپيشاندانى ئه‌مجاره له هه‌وڵه‌كانى ديكه جيا ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌يه، خۆپيشانده‌ران، "درووشمى بڕۆنە دەر لە وڵاتەكەمان"يان به‌رزكردبوويه‌وه.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، لە 25 ئەم مانگە لە ئاژاسیۆ ھێرشكرایە سەر ھۆڵێكی قورئان خوێندن و زيانى ماڵى به هۆڵه‌كه گه‌يه‌ندرا.
هاوكات له فه‌ره‌نسا پرسى هه‌مواركردنى ده‌ستوور قسه و باسى زۆرى هێناوه‌ته ئاراوه.
هه‌ريه‌ك له سەرۆكی فەرەنسا و پارتە چەپەكانی ئەو وڵاتە سوورن لەسەر ئەوەی گۆڕانكاری لە دەستووری وڵاتەكەیاندا بكەن.
ئامانجى سه‌ره‌كى هه‌مواركردنى ده‌ستوور، وه‌رگرتنه‌وه‌ى ره‌گه‌زنامه و مافى هاووڵاتيبوونه له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندييان به گرووپ و رێكخراوه تيرۆريستييه‌كان له‌سه‌ريان ساغده‌بێته‌وه.
يه‌كێكى ديكه له‌و پرسانه‌ى جێى بايه‌خى ميديا بووه، كۆبوونه‌وه‌ى نهێنى رووسيا و رێكخراوى تاڵيبانى ئه‌فغانستانه.
له‌و باره‌يه‌وه، رۆژنامەی "فەرەنسا" نووسیویەتی بۆچی ڤلادیمێر پوتێنی سەرۆكی رووسی بە نھێنی لەگەڵ رێكخراوی قاعیدە كۆ دەبێتەوە.
هه‌روه‌ها "ئەوروپا یەكی فەرەنسایی" لە ماڵپەرەكەی بايه‌خى به رووماڵى هه‌واڵه‌كانى پرۆسه‌ى رزگاركردنى روومادى داوه و له‌و باره‌يه‌وه نووسیویەتی: "ھێزەكانی عێراق پێشڕەویانكردووه و توانيويانه شاری روومادی كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه".
ئه‌و سه‌رچاوه فه‌ره‌نساييه ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، سه‌ركه‌وتنه‌كانى سوپاى عێراق به‌شێكى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆمه‌ك و هاوكارى فڕۆكه‌جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكا، كه فه‌ره‌نساش ئه‌ندامێكى كاراى هاوپه‌يمانێتييه‌كه‌يه.