به وێنه.. نۆ رووداوى گه‌وره‌ى جيهان ببينه
K24 – هه‌ولێر:
نۆ رووداوى گرنگ، كه كاريگه‌رى گه‌وره‌يان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كان و سياسه‌تى نێوده‌وڵه‌تى له ماوه‌ى ئه‌مساڵدا به‌جێهێشتووه، ببينه.
ئێران و وڵاتانی (1+5)، لە مانگی ته‌مموز/ يۆليۆ لە ڤییەننا لەسەر بەرنامەی ناوەکی ئێران رێككەوتن.
ئالان كوردیی خەڵكی شاری کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان لە دەریای ئیجە خنکا.
لە رووداوی حاجییەکان لە سعودییە 770 حاجیی گیانیان لە دەستدا.
زانایانی ناسا ئاشكرایان کرد، لەسەر مەریخ ئاو ھەیە.
لە ھێرشەکانی مانگی تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر لە شەش ناوچەی پاریس 130 كەس کوژران و 350 كەسی دیكەش برینداربوون.
لە مانگی تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر فڕۆکەیەکی توركیا فڕۆكەیەکی سه‌ربازى رووسیای لە ئاسمانی سووریا خستەخوارەوە.
لە یادی عاشورادا دەسەڵاتدارانی عێراق رایانگەیاند، 27 ملیۆن كەس سەردانی کەربەلایان کردووە.
مانگی دەستكردی فالكۆنی 9 گه‌ڕێندرايه‌وه بۆ سەر زەوی و بۆ یەكەمجار لە مێژوودا ئه‌و مانگه ده‌ستكرده به شێوه‌ى ستوونى له‌سه‌ر زه‌وى نيشته‌وه و زانايان گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌ويان به سەركەوتنێکی گەورە ناوبرد.