وه‌زیری دادی توركیا وه‌ڵامی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌كر بۆزداغ، وه‌زیری دادی توركیا، به توندی وه‌ڵامی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ده‌داته‌وه و رایگه‌یاند، قسه‌كانی ده‌میرتاش ئامانجه‌كانی په‌كه‌كه به‌جێده‌هێنێت.
بۆزداغ، راشیگه‌یاند ده‌میرتاش هه‌وڵی پارچه پارچه كردنی توركیا ده‌دات و به قسه‌كانی خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان "PKK" ده‌كات و ئامانجه‌كانی ئه‌وان دێنێته‌دی.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له مۆسكۆ، سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان "DHP" ره‌خنه‌ی توندی له ئاكپارتی و به‌رپرسانی ئه‌و حزبه گرت و به‌رپرسیارێتی ره‌وشی ئێستای توركیا و باكووری كوردستان خسته‌ی ئه‌ستۆی حكوومه‌ته‌كه‌ی ئاكپارتی.