بنه‌ماڵه‌كه‌ی كێشه بۆ مۆرینهۆ دروست ده‌كه‌ن
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
ده‌ركردنی مۆرینهۆ له چێڵسی و لاوازبوونی یانه‌ی ریال مه‌درید ترسی خستۆته دڵێ بنه‌ماڵه و هاوسه‌ره‌كه‌ی كه مۆرینهۆ بۆ ئیسپانیا و وه‌رگرتنی پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی شاهانه بگه‌رێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 28 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، رۆژنامه‌ی Sunday timesـی بریتانیا نیگه‌رانییه‌كانی ماتێڵدی فاریای خسته ڕوو كه خێزانی مۆرینهۆی پورتوگاییه.
له ماوه‌كانی رابردوو راگه‌یاندنه‌كانی ئیسپانیا هه‌واڵی گه‌رانه‌وه‌ی مۆرینهۆیان بۆ شوێنی رافائێل بێنیتێز بڵاو كرده‌وه، به‌ڵام خێزانه‌كه‌ی ئه‌و راهێنه‌ره پورتوگالییه پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌بێت مۆرینهۆ هه‌ر له یانه‌یه‌كی به‌ریتانیا بمێنێته‌وه.
ئێسته ناوی مۆرینهۆ به یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتده‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌فته‌ی داهاتوو به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له شوێنی لویس ڤان خال ـی هۆڵه‌ندی ئه‌ركی یانه‌كه له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت، به‌ڵام هێشتا خێزانه‌كه‌ی ترسیان له سه‌رۆكه بازرگانه‌كه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید فلۆرێنتینۆ پێرێز هه‌یه كه مۆرینهۆ بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ بگه‌رێننه‌وه.
بنه‌ماڵه‌كه‌ی مۆرینهۆ نه‌یان شارۆدته‌وه كه ئه‌وان له‌نده‌نیان له هه‌موو شوێنێك زیاتر پێخۆشتره، ئه‌وه‌شیان دركاندووه كه قه‌ت حه‌زیان له شاری مه‌درید و ئیسپانیا نه‌بووه.
خۆزێ مۆرینهۆ راهێنه‌ری پورتوگالی دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له مه‌شقی یانه‌ی چێڵسی دوور خرایه‌وه و نزیكتر به‌ربژێره بۆ باوه‌شی شه‌یتانه سووره‌كان، به‌ڵام هێشتا نه‌بۆته فه‌رمی.
مۆرینهۆ، پێشتر ڕاهێنه‌ری یانه‌كانی بێنفیكا و پۆرتۆی پورتوگالی و چێڵسی ئینگلیزی، ئینته‌ر میلانی ئیتاڵی و ڕیال مه‌دریدی ئیسپانی بووه.