"دابه‌شبوون له عێراق و سوریا به‌ڕێوه‌یه"
K24 – هه‌ولێر:
نوسه‌ری به‌ریتانی (باتریك كوكبرن) له بابه‌تێكیدا رۆژنامه‌ی (ئێندپێندت)ی ئاماژه‌ی بۆ دابه‌شبوونێكی گه‌وره كردووه له‌نێوان دانیشتوانی عێراق و سوریا .
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه و نوسیویه‌تی: "به‌هۆی دابه‌شبوونه‌كانی نێوان دانیشتوانی هه‌ردوو وڵاتی عێراق و سوریا هانمان ده‌دات كه تكای راگرتنی ئه‌و دابه‌شبوونه بكه‌ین، به‌ڵام له‌جیاتی راوه‌ستانی ئه‌م دابه‌شبوونه چاوه‌ڕوانی قه‌یرانی په‌نابه‌ران ده‌بین كه ئه‌گه‌ر هه‌یه ده‌یانساڵی دیكه به‌رده‌وامی هه‌بێت".
كۆكبێرن له به‌شێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌یدا، گۆڕانكارییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به تایبه‌تی عێراق و سوریا به " پاكتاوی نه‌ژادی" ناوده‌بات و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، قوڵایی ئه‌و دابه‌شبوونه‌ی كه به‌ڕێوه‌یه، وه‌كو ئه‌و دابه‌شبوونه ده‌بێت كه له هیند و پاكستان له ساڵی 1947 روویدا.