رووسیا لیستێكی دیكه‌ی "سزای ئابووری به‌سه‌ر توركیا"دا راگه‌یاند
K24 – مۆسكۆ:
ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا، نووسراوێكی دیكه‌ی فه‌رمی تایبه‌ت به سزای ئابووری به‌سه‌ر توركیادا واژووكرد و كۆمه‌ڵێك رێكاری دیكه‌ی تایبه‌ت به په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌دا گیراوه‌ته‌به‌ر.
ئه‌م نووسراوه فه‌رمییه‌ی رووسیا، دووه‌مین لیستی سزای ئابووریی مۆسكۆیه له دوای خستنه‌خواره‌وه فڕۆكه جه‌نگییه‌كه‌ی رووسیا له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانی توركیاوه له مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2015.
به گوێره‌ی ئه‌و لیسته نوێیه‌ی سزای ئابووری، هاورده‌كردنی هه‌ندێك به‌رهه‌می توركیا له خۆده‌گرێت و گه‌شتی فڕۆكه‌وانی جۆری چارته‌ر كه گه‌شتی تایبه‌ته، هه‌روه‌ها بڕیاری سه‌ردانی هاووڵاتییانی توركیاشی به‌بێ ڤیزا راگیراوه.
هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌ند و باوی نوێی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی تورك و به یاسایی توركیا له‌ناو خاكی رووسیا كارده‌كه‌ن.
ئه‌ركادی دیڤۆركۆڤیچ، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی رووسیا گوتی: "دیمیتری میدڤیدیڤ، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، باسی فراوانكردنی لیستی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر توركیا كردووه و رایگه‌یاندووه مۆسكۆ ئه‌و رێكارانه‌ی به دروستی ده‌گرێته‌به‌ر".
ئه‌ركادی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رووسیا چاو له په‌یوه‌ندی و هاوكارییه‌كانی نێوان مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره نا‌پۆشێت و گوتی: "پێمانباشه هه‌ندێك ره‌دی گونجاوی توركیا بده‌ینه‌وه، له به‌رامبه‌ر هه‌نگاوه نادۆستانه‌ییه‌كانی".