خازر.. فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان چه‌كدارانی داعش بۆردومان ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان چه‌كدارانی داعش له میحوه‌ری خازر بۆردومان ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كه، "ئاگرێ گه‌وره" له گوندی كه‌ره‌ملێسی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش كه‌وتووه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌شدا هاتووه: "ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كدارانی داعش كوژراون و برینداربوونه".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌وه
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان چه‌كدارانی داعش له میحوه‌ری خازر بۆردومان ده‌كه‌ن و زیانێكی زۆریان پێده‌گه‌یه‌نن.
كاتژمێر (10) ی ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه(28-12-2015) فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان دوو جار مۆڵگه‌كاتنی چه‌كدارانی داعشیان له گوندی( كه‌رملێس) له میحوه‌ری خازر بۆردومان كرد.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی كه‌وتوون له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانه‌ی ئه‌مشه‌ودا ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كداری داعش كوژراون و برینداربوون و ئاگرێكی گه‌وره له‌و ناوچه‌یه‌ی ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش كه‌وتووه‌ته‌وه.
ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤاتنی