"ئێران هەنگاوێکی گرنگی بەرەو پابەندبوون بە پەیمانەکانی نا"

جۆن کیریی: ئێران بە ناردنی کاروانێکی یۆرانیۆم بۆ دەرەوە هەنگاوێکی گرنگی نا

K24

جۆن کیریی، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند ئێران بە ناردنی کاروانێکی یۆرانیۆم بۆ دەرەوە هەنگاوێکی گرنگی نا بەرەو پابەندبوون بە پەیمانەکانی لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمییەوە.

ئەم لێدوانانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای لێدوانی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا هات کە ھەواڵی گواستنەوەی یۆرانێۆمی پیتێندراوی ئێرانی بۆ رووسیا ئاشکرا کرد، ھاوكات عەلی ئەكبەری ساڵحیی، سەرۆكی ناوەندی وزەی ناوەكیی ئێران ئەو ھەواڵەی پشتڕاستكردەوە.

ئەم هەنگاوەی ئێران لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمی هات نێوان ئەو وڵاتە و وڵاتانی 5+1 (ئەمریکا، رووسیا، چین، فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا) لە مانگی حەوتی ساڵی 2015، بەپێی ئەم رێککەوتنە دەبێ ئێران تەنیا 300 کیلۆگرام یۆرانیۆمی هەبێ و چاوەڕوان دەکرێت تاوەکو مانگی یەکی ساڵی 2016 ئەم رێککەوتنە بە تەواوی جێبەجێ بکرێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەشی کرد کە: کاروانی یۆرانیۆمە گواستراوەکەی ئێران تێکراوی یۆرانیۆمی پێتێندراو ئەو وڵاتە لەخۆدەگرێت کە بە رێژەی 20% پیتێندراوە، بەڵام کیریی هۆشداری دا و گوتی: "ئێمە بە وریاییەوە مامەڵە دەکەین بۆ دڵنیایی بوون لەەوەی رێککەوتنەکە تەواو جێبەجێ بکرێت".