ھێزی سەربازیی لە نێو برۆکسل بڵاوبوونەوە

ئەمە دووەم جارە بەلجیکا هێزی سەربازیی لە پایتەختی خۆی بڵاودەکاتەوە

K24:

حکوومەتی بەلجیکا بۆ رێگەگرتن لە هەر هەوڵێکی ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستیی، بڕیاریدا هێزی سەربازیی لە نێو شاری برۆکسلی پایتەختی بڵاوبکاتەوە.

حكوومەتی بەلجیكا راشیگەیاند کە: هێزی سەربازیی لە نێو برۆکسلی بڵاوکردەوە بۆ رێگەگرتن لەھەر ئەگەرێكی ئەنجامدانی هێرشی چەكداری هاوکات لەگەڵ ئاھەنگەكانی سەری ساڵ لەو وڵاتە.

پۆلیسی بەلجیكا لای خۆیەوە رایگەیاند کە: بەڵگەیان لەبەردەستە توندڕەواكان دەیانەوەێ لە سەری ساڵ ئەوروپا بە ئامانج بکەن.

دوای رووداوەكانی پاریسی پایتەختی فەرەنسا، بەلجیكا ھێزی سەربازیی لە برۆكسلی پایتەختی بۆ پێشگرتن لە ھەر ئەگەرێك، بەمەش وا دووەم جارە لە دوای هێرشەکانی پاریس بەلجیكا ھێزی سربازیی لە پایتەختی خۆی بڵاودەکاتەوە.