رۆژنامەیەک: ئەڵمانیا 17 ملیار یۆرۆی بو پەنابەران تەرخان دەکات

رۆژنامەی دی فیلتی ئەڵمانیی ئاشکرای کرد

K24:

رۆژنامەی دی فیلتی ئەڵمانیی ئاشکرای کرد کە ھەرێمەکانی ئەڵمانیا ئاشکرای دەکات کە چاوەڕوان دەکرێ هەرێمەکانی ئەڵمانیا بۆ ساڵی 2016 بڕی 17 ملیار یورۆ بۆ پەنابەران تەرخان بکەن.

بەپێی رۆژنامە ئەڵمانییەکە ئەو بڕە پارەیە زۆر لەو بڕە زیاترە کە حکوومەتی ناوەندیی ئەو وڵاتە بەنیاز بوو بۆ وەزاەرتی پەروەردە و توێژینەوە تەرخانی بکات لە بودجەی ساڵی 2015 کە دەگاتە بڕی 15,3 ملیار یۆرۆ، ئەمەش نیشاندەرێکە بۆ ئەو فشارەی کە ھاتنی پەنابەران دروستی کردووە لەسەر وڵاتەکەیان بەگشتیی.

رۆژنامەی دی فیلت ئاماژەی بەوەش کردووە کە: جگە لە ھەرێمی بریمن کە ھەرێمێکی بچوکە و تەنیا لە یەک شار پێکھاتووە و ھیچ وەردەکاریی پێشکەش نەکردووە بۆیە پلانی ئێستا وا بەدیار دەخات کە خەرجی ھەرێمەکان بە تێکرایی بکاتە بڕی 16,5 ملیار یۆرۆ.