به‌هۆی ئه‌وه‌ی هانده‌ری ریال بووه بارسا گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
یانه‌ی بارسێلۆنا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یاریزانێك واژۆ كرد، به‌ڵام هه‌ر زوو هانده‌رانی یانه‌ی بارسا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناره‌زاییه‌كی زۆریان پیشانداوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه پێشتر له دژی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا قسه‌ی ناشیرینی كردووه و له خۆشی بردنه‌وه‌كانی ریال مه‌درید له یانه‌ی بارسێلۆنا خۆشیده‌ربڕیوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 29 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2015، رۆژنامه‌ی Daily mailـی به‌ریتانیا ئاشكرای كرد كه بارسێلۆنا گرێبه‌سته‌كه‌ی سێرجی گواردیۆلای یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئیسپانیای هه‌ڵوه‌شانده‌وه. هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندۆته‌وه كه ئه‌و یاریزانه پێشتر هانده‌ری ریال مه‌درید بووه له خۆشی سه‌ركه‌ونته‌كانی ئه‌و یانه‌یه له دژی بارسا ئاهه‌نگی گێراوه.
هانده‌رانی بارسێلۆنا دوای ده‌نگۆی گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه ده‌یان وێنه و كۆمێنت و نووسینه‌كانی ئه‌و یاریزانه‌یان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرده‌وه كه چۆن سووكایه‌تی به بارسێلۆنا و كه‌ته‌لۆنیا كردووه. ئه‌م به‌ڵگانه‌یش وای له بارسا كرد یه‌كسه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی سێرجی گواردیۆلا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
سێرجی گواردیۆلا ناڤارۆی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئیسپانیا كردووه و پێشتریش یاریی بۆ یانه‌كانی (ئیدێنسی، نۆڤێلدا، خیتافی، لۆركا، ئه‌لكۆركۆن و جومیلا) كردووه كه هیچیان یانه‌یه‌كی ناسراو نین.