عەبادی گەیشتە شاری رومادی

سەرچاوە ئەمنییەکانی عیراق رایانگەیاند کە: "سەروک وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ بە سەردانێک گەیشتە شاری رومادی پاش ئەوەی ئەو شارە لە چەکدارانی داعش پاککرایەوە".

K24:

حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عیراقی ئەمڕۆ بە سەردانێک گەیشتە شاری رومادی ناوەندی پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق کە دوو رۆژە لە بندەستی چەکدارانی داعش رزگار کراوە.

سەرچاوە ئەمنییەکانی عیراق رایانگەیاند کە: "سەروک وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ بە سەردانێک گەیشتە شاری رومادی پاش ئەوەی ئەو شارە لە چەکدارانی داعش پاککرایەوە".

سەرچاوەکان ئاماژەشیان کرد کە: "عەبادی بە ھەلیکۆپتەر و بە یاوەریی گەورەترین فەرماندەی سەربازیی لە پارێزگای ئەنبار گەیشتە زانکۆی ئەنبار لە باشووری رومادی و بریاریشە لەگەڵ چەند فەرماندەی سەربازیی و ھێزی دژە تیرۆر لە ئەنبار کۆببێتەوە.

سەرچاوە : رۆیتەرز