بە وێنە.. هونه‌رێكى سه‌رنجڕاكێشى هه‌يه
K24
كچێكى خاوه‌ن پێداويستى تايبه‌ت، هه‌رچه‌نده تووشى نه‌خۆشى ئيفليجى بووه، به‌ڵام چه‌ندين جلوبه‌رگ و بوكه‌ڵه به ده‌سته‌كانى ده‌چنێ و دروستيان ده‌كات.
فەریبا مەعسوومی كچێكی خاوه‌ن پێداويستى تايبه‌ته و ته‌مه‌ن 30 ساڵانه و دانیشتووی شاری تارانی ئێرانە، سەرەڕای ئەوەی تەنیا سەری و پەنجەكانی دەستی ده‌جوڵێن، به‌ڵام ئه‌مه نه‌بووه‌ته هۆى بێ ئومێد بوونى له‌ژيان، به‌جۆرێك توانيويه‌تى فێرى هونه‌رى چنين و نه‌خشاندنى به پووله‌كه ببێت كه ره‌نگه بۆ مرۆڤێكى ئاسايى تاڕاده‌يه‌ك سه‌خت بێت.
فەریبا مەعسوومی لە تەمەنی یەك ساڵیدا تووشی نەخۆشی ئیفلیجی بووە و بە ھۆی ئەو نەخۆشییەوە جەستەی لاواز و سست بووە و تەنانەت توانای دانیشتنیشی نییە و بە درێژایی تەمەنی لەسەر مێز راكشاوە.
ئەو كچە باڵای 70 سانتی مەتر و كێشیشی 15 كیلۆگرامە و لە منداڵییەوە سەرقاڵی ھونەری پوولەكە و چنینە، بەرھەمەكانی زیاتر گوڵ، بووكەڵە، دەستكێش و ملپێچە.
فەریبا دەڵێت: "خەڵك بەزەییان پیمدادێت، بەڵام من ھەرگیز نا‌ئومێد نییم و ئێستا كەسێكی ناسراوم و بە ھونەری خۆم توانیومە خانوو بۆ دایك و باوكم بكڕم".