كوه‌يت به سه‌رباز يارمه‌تى سعوودييه ده‌دات
K24 – كوه‌يت:
كوه‌يت بڕياريداوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هێرشى حووسييه‌كانى يه‌مه‌ن بۆ سه‌ر عه‌ره‌بستانى سعوودييه، هێزى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى ئه‌و وڵاته بكات.
رۆژنامه‌ى قه‌به‌سى كوه‌يتى، له سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌يه‌كى به‌رپرس له كاربه‌ده‌ستانى كوه‌يت بڵاويكردووه‌ته‌وه، وڵاته‌كه‌يان بۆ يارمه‌تيدانى عه‌ره‌بستانى سعوودييه هێزى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى ئه‌و وڵاته ده‌كات.
سعوودييه له ئازارى رابردووه‌وه، هاوپه‌يمانێتييه‌كى عه‌ره‌بى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى حووسييه شيعه ئاينزاكانى يه‌مه‌ن پێكهێناوه و له ناوه‌ڕاستى مانگى ئازارى رابردووه‌وه تا ئێستا به‌رده‌وام بۆردومانى حووسييه‌كان ده‌كات.
له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى شه‌ڕى به‌ره‌ى سعوودييه و حووسييه‌كانى لايه‌نگرى كۆمارى ئيسلامى ئێران له يه‌مه‌ندا به ده‌يان سه‌ربازى وڵاتانى سعوودييه و ئيمارات و به‌حره‌ين كوژراوون.
حووسييه شيعه‌ئاينزاكان له چه‌ند رۆژى رابردوودا له نزيكى سنووره‌كانى سعوودييه ژماره‌يه‌ك مووشه‌كيان ئاراسته‌ى خاكى عه‌ره‌بستان كردبوو.
به گوێره‌ى زانيارى رۆژنامه‌ى قه‌به‌س، هێزه‌كانى كوه‌يت، ده‌چنه عه‌ره‌بستان و يه‌كه‌يه‌كى تۆپخانه‌ى كوه‌يت هاوكارى سوپاى سعووديه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌ره‌نگارى هێرشى چه‌كدارانى حووسى ببنه‌وه.
كوه‌يت و سعووديه له كۆڕبه‌ندێكى سياسى به ناوى ئه‌نجوومه‌نى هاوكارى وڵاتانى كه‌نداو هاوبه‌شن و ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه له شه‌ش وڵاتى كه‌نداو پێكدێت و چواره‌كه‌ى ديكه‌يان بريتين له به‌حره‌ين و عه‌مان و قه‌ته‌ر و ئيمارات.
به گوێره‌ى ئاماره نافه‌رمييه‌كانى يه‌مه‌ن، له يه‌كه‌م رۆژى بۆردومانكردنى چه‌كدارانى حووسيى له لايه‌ن فڕۆكه‌كانى سعووديه‌وه (26ى ئازار/ مارسى 2015)، تا ئێستا زياتر له 6 هه‌زار هاووڵاتى يه‌مه‌ن كوژراوون.