به ڤيديۆ.. كه‌سوكارى ئالان كورديى گه‌يشتنه كه‌نه‌دا
K24 – كه‌نه‌دا:
كه‌سوكارى ئالان كورديى، گه‌يشتنه شارى ڤانكۆڤه‌ر له خۆرئاواى كه‌نه‌دا. ئه‌و گه‌شته‌يان كۆتايپێهێنا كه ئالان و بنه‌ماڵه‌كه‌ى ده‌ستيانپێكردبوو. به‌ڵام ئه‌وان نه‌گه‌يشتن و له ده‌رياى ئيجه، جگه له باوكييان، ئالان و برايه‌كى و دايكيى گيانيان له‌ده‌ستدا.
بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌ى ته‌رمى ئالان كورديى، له كه‌نارى ده‌رياى ئيجه‌ى توركيا، ده‌نگدانه‌وه‌يه‌كى جيهانى لێكه‌وته‌وه. وێنه‌كه‌ى ئالان پرسى په‌نابه‌رانى برده قۆناغێكى نوێوه.
كه‌سوكارى ئالان، ئه‌وه‌يان ئاشكرا كردبوو، كه بنه‌ماڵه‌ى ئالان به نياز بوون رووبكه‌نه كه‌نه‌دا.
له‌سه‌ر ئه‌و داوايه، حكومه‌تى كه‌نه‌دا بڕياريدا، مافى په‌نابه‌رێتى ببه‌خشێته كه‌سوكارى ئالان.
تيما كورديى، ئامۆژنى ئالان، له فڕۆكه‌خانه‌ى ڤانكۆڤه‌ر چاوه‌ڕێى گه‌يشتنى كه‌سوكاره‌كه‌ى ده‌كرد، به‌و پێيه‌ى خۆى له 1992ه‌وه له كه‌نه‌دا گيرساوه‌ته‌وه.
برايه‌كى و هاوسه‌رى براكه‌ى و پێنج منداڵييان له فڕۆكه‌خانه‌كه به ديار كامێراى كه‌ناڵه ناوخۆييه‌كانى كه‌نه‌داوه فرمێسكى خۆشى گه‌يشتنيان به كه‌نه‌دا باراند.
تيما كورديى، قسه‌ى بۆ كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى كه‌نه‌دا كرد و سووپاسى حكومه‌ت و گه‌لى كه‌نه‌دا و سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌و وڵاته‌ى كرد و رايگه‌ياند، كه‌نه‌دا به هه‌موو جيهانى پيشاندا كه چۆن پێشوازى له په‌نابه‌ران ده‌كات.
عه‌بدوڵڵاى باوكى ئالان پێشتر داواى مافى په‌نابه‌رێتى له كه‌نه‌دا كردبوو، به‌ڵام كاتێك رووداوه‌كه روويدا په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ كه‌نه‌دا درێژكرا و به‌وه تۆمه‌تبار كرا، به‌هۆى پێنه‌دانى مافى په‌نابه‌رێتى، بنه‌ماڵه‌ى ئالان ناچار بوونه رێگه‌ى ده‌ريا بۆ گه‌يشتن به ئه‌وروپا هه‌ڵبژێرن.
ئه‌و كاته تيما كورديى، بڵاويكرده‌وه، ئه‌و داواى مافى په‌نابه‌رێتى بۆ عه‌بدوڵڵاى براى نه‌كردووه، به‌ڵكو ته‌نيا بۆ محه‌ممه‌د، واته براكه‌ى ديكه‌ى كردووه، چونكه پاره‌ى پێويستيى پێ نه‌بووه.
بڕياره كه‌نه‌دا، تا كۆتايى مانگى شوبات/ فێبرايه‌رى 2016، 25 هه‌زار په‌نابه‌رى سووريايى وه‌ربگرێت.