مه‌ترسيدارترين پيلانى داعش ئاشكرا ده‌كرێت.. ده‌يويست چى بكات
K24 – رۆما:
حكومه‌تى ئيتاڵيا توانى پيلانێكى رێكخراوى داعش بۆ داگيركردنى رۆما و ڤاتيكان ئاشكرا بكات.
به گوێره‌ى لێكۆڵينه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ى دژه تيرۆر له ئيتاڵيا، به‌ڵگه‌نامه‌يه‌ك دۆزراوه‌ته‌وه، كه ئه‌ندامانى رێكخراوى داعش له ناو خۆيان ياخود له رێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه ئاڵوگۆڕيان پێكردووه.
چۆن ئاشكرا بوو
سه‌ره‌داوى ئه‌و پيلانه كاتێك ئاشكرا بووه، كه پۆليسى ئه‌و وڵاته له ته‌مموزى رابردوودا توانيوويه‌تى له شارى بريشيا كه‌سێكى توونسى و يه‌كێكى پاكستانى ده‌ستگير بكات. وه‌ك ئه‌وه‌ى رۆژنامه‌ى ژورناڵى ئيتاڵى بڵاويكردووه‌ته‌وه.
ئامانجى گه‌وره‌ى داعشه
رۆژنامه‌كه نووسيويه‌تى: "رێكخراوى داعش، شارى رۆما و ڤاتيكانى وه‌ك ئامانجێكى ستراتيژى و گه‌وره ده‌ستنيشانكردووه و پيلانێكى ورد و هه‌مه‌لايه‌نى بۆ داگيركردنى داڕشتبوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو قۆناغ و تاكتيكه‌كانى گه‌يشتن به داگيركردنى ئيتاڵياى ده‌ستنيشانكردبوو. هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى له رابردوودا هێرشكرابوويه سه‌ر بێزه‌نتينيه.
به گوێره‌ى زانيارى رۆژنامه‌كه، ده‌زگا ئه‌منييه‌كان له مانگى ته‌مموزى رابردوودا، به هۆى ده‌ستگيركردنى دوو كه‌سى به ره‌چه‌ڵه‌ك پاكستانى و توونسى ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌يان ده‌ستكه‌وتووه، كه تێيدا داعش پيلانه‌كه‌ى داڕشتووه.
قۆناغى يه‌كه‌مى پيلانه‌كه
له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هاتووه، سه‌ره‌تا له قۆناغى يه‌كه‌مدا داعش كار بۆ دنه و هاندانى موسڵمانانى نيشته‌جێى ئيتاڵيا بكات و له قۆناغى دووه‌ميشدا ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر چه‌ند كارگه‌يه‌كى چه‌ك و كۆگاى ته‌قه‌مه‌نييدا. رۆژنامه‌كه ئه‌و سيناريۆيه‌ى به "شێتانه" و زۆر "مه‌ترسيدار" وه‌سفكردووه.
له به‌ڵگه‌نامه نهێنييه‌كه‌دا، هه‌موو كرده‌وه‌كان به زنجير رێكخراوون و به ئه‌نجامدانى ژماره‌يه‌ك ته‌قينه‌وه‌ى بچووك، له شوێنه جياجياكانى ئيتاڵيا، كار بۆ ئه‌وه بكرێت ره‌وشى گشتيى وڵاته‌كه بشێوێندرێت و پاشان هێرشبكرێته سه‌ر ڤاتيكان.
هه‌روه‌ها پيلانى ئه‌وه‌ش دانراوه له وڵاتانى ده‌وروبه‌ر، موسڵمانان هانبدرێن بۆ ئه‌وه‌ى گه‌مارۆى ئيتاڵيا بدرێت و زيانى پێبگه‌يه‌ندرێت، به تايبه‌تى له وڵاتانى فه‌ره‌نسا و بريتانياوه.
گه‌مارۆى ئيتاڵيا ده‌درێت
له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكراوه‌ته‌وه، هۆكارى سه‌ره‌كى سه‌ركه‌وتنى پيلانه‌كه ئه‌وه‌يه، گه‌مارۆى ئيتاڵيا بدرێت و رايه‌ڵه‌يه‌كى به‌هێزى په‌يوه‌ندى و درووستكردنى شانه‌ى چه‌كدارى ئاماده‌بكرێن، به تايبه‌تى له‌و كه‌سانه‌ى كه شاره‌زايى سه‌ربازييان هه‌يه و باكگراوندى جه‌نگييان هه‌يه، ياخود ئه‌وانه‌ى له ريزى سوپاكانى ئه‌وروپادا كاريان كردووه و خانه‌نشين كراوون، پێش ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌سه‌ر كارگه‌كانى چه‌ك و كۆگاكانيدا بگيرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى له رابردوودا به عێراق روويدا.
رۆڵى شانه نووستووه‌كان ديار كراوه
هه‌ر له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا، هاتووه، ئه‌و پيلانه به بێ هه‌ماهه‌نگى ورد و ئاماده‌كارى هه‌مه‌لايه‌نه و پشتيوانيكردن له تۆڕ و شانه نووستووه‌كانى داعش و دابينكردنى پێداويستييه ماددى و ئه‌منييه‌كانيان سه‌ركه‌وتوو نابێت.
رۆژنامه‌ى ژوورناڵى ئيتاڵيايى ئه‌وه‌شى باسكردووه، قۆناغى دواى ئاماده‌كارى سه‌ره‌تايى و لۆجستيى، داعش پيلانى بۆ ئه‌وه داناوه، جووڵه‌ى ده‌ستپێبكات و له‌و قۆناغه‌شدا به پێويستى زانيوه ده‌رفه‌ت بۆ چه‌كداره‌كانى بڕه‌خسێنێت تاكو بتوانن مه‌شق و راهێنان بكه‌ن و بۆ ئه‌و كاره‌شيان بيريان له ناوچه‌كانى باشوورى ئيتاڵيا كردووه‌ته‌وه و به نياز بوونه له‌وێ سه‌ربازگه‌ى مه‌شق و راهێنان ئاوا بكه‌ن.
سه‌ربازگه‌كه‌ى له كوێيه
به‌ڵگه‌نامه نهێنييه‌كه‌ى داعش سه‌رنجى له‌سه‌ر ئه‌وه چڕ كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و شوێنانه‌ى بۆ كردنه‌وه‌ى سه‌ربازگه ديار ده‌كرێن، پێويسته شوێنى دووره‌ده‌ست و دابڕاو بن و به ته‌واوه‌تى له چاوى ده‌زگا ئه‌منييه‌كان و كه‌سانى فزوڵيى دوور بێت و تێياندا پێشوازى له موسڵمانانى بريتانيا و فه‌ره‌نسا بكرێت.
تێيدا باس له‌وه‌شكراوه، له‌و قۆناغه‌دا، به بێده‌نگى كار بۆ ئه‌وه بكرێت، له وڵاتانى ئيسپانيا، ئه‌ڵمانيا و وڵاتانى ئه‌سكه‌نده‌ناڤييه‌وه پرۆسه‌ى ناردنى چه‌كدارانى داعش بۆ ئه‌و سه‌ربازگانه ده‌ستپێبكرێت. بۆ ئه‌وه‌ى له خۆرئاوا و باكووره‌وه گه‌مارۆى ئيتاڵيا بدرێت.
كارى بۆ كۆمه‌كى ده‌ره‌وه كردووه
سه‌باره‌ت به ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتيش، داعش پيلانه‌كه‌ى به جۆرێك داناوه، كه به‌رپرسيارێتى ئه‌و ئه‌ركه بخاته ئه‌ستۆى، موسڵمانانى به‌ڵقان و بۆسنه و ئه‌لبانيا و كۆسۆڤا.
بۆ سه‌رخستنى پيلانه‌كه‌ش، به گوێره‌ى زانيارى رۆژنامه‌كه، داعش داواى له لايه‌نگرانى و چه‌كداره‌كانى كردووه، چاوه‌ڕوانى كاتژمێرى سفرى ده‌ستپێكردنى پيلانه‌كه بن و پشت به‌و رێنماييانه ببه‌ستن كه له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هاتوون.
شه‌ڕى سووريا
هه‌ر به گوێره‌ى به‌ڵگه‌نامه‌كه، داعش مه‌زنده‌ى ئه‌وه‌ى كردووه هێزه خۆرئاواييه‌كان تێوه‌بگلێن له شه‌ڕى مه‌يدانى سووريا و هێزى وشكانى بۆ ئه‌و وڵاته بنێرن. داعش بڕواى وابووه، له‌و شه‌ڕه‌دا داعش سوپاى بيانييه‌كان تێكده‌شكێنێت و هێزه نهێنييه‌كان و گرووپ و بانده‌كانى خۆى له وڵاتانى ئه‌وروپا به تايبه‌تى له ئيتاڵيا هانده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى په‌لاماريان بۆ سه‌ر رۆما ده‌ستپێبكه‌ن.
له به‌شێكى ديكه‌ى پيلانه‌كه‌ى داعشدا، كار بۆ ئه‌وه كراوه له باشوورى ئيتاڵياوه كه‌شتييه‌كان به‌كاربهێنرێن و له‌و رێگه‌يه‌شه‌وه ژماره‌يه‌ك له چه‌كدارانى خۆيان بگه‌يه‌ننه ئيتاڵيا. به بۆچوونى رۆژنامه‌كه، ره‌نگه داعش هه‌وڵى دابێت، له ليبياوه چه‌كداره‌كانى ره‌وانه‌ى ئيتاڵيا بكات.
چه‌كدارانى داعش، له ئه‌ده‌بياتى خۆيان‌دا به‌رده‌وام پڕوپاگه‌نده‌ى ئه‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه، كه ئامانجى گه‌وره‌ى ئه‌وان هه‌ڵكردنى ئاڵاكه‌يانه له‌سه‌ر رۆما، كه وه‌ك ناسنامه‌ى شارستانيه‌تى خۆرئاوا هه‌ژمار ده‌كرێت.