به وێنه.. سه‌رۆكه‌كان له كوێ سه‌رى ساڵ به‌ڕێده‌كه‌ن
K24 – مۆسكۆ:
دوور له سه‌رقاڵييان به كاروبارى سياسه‌تى ناوخۆيى و ده‌ره‌وه‌يى وڵاته‌كانيان، سه‌رۆكى وڵاتانيش به‌شێكيان له ئاهه‌نگى سه‌رى ساڵدا به‌شدارى ده‌كه‌ن.
فرانسوا ئۆلاند، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، بڕياريداوه، ئاهه‌نگى سه‌رى ساڵ له ناوچه‌ى ئه‌رخه‌بيلى ئه‌مريكاى باكوور به‌سه‌ر به‌رێت و به‌ر له گه‌يشتنى بۆ ئه‌و ناوچه‌يه، گه‌شتێك بۆ قه‌ته‌ر و پاشانيش ده‌چێته ناوچه‌ى ئيفرانى مه‌غريب.
ناوچه‌ى ئه‌رخه‌بيل له 1941 خراوه‌ته سه‌ر فه‌ره‌نسا و ده‌كه‌وێته ئه‌مريكاى باكووره‌وه.
باراك ئۆباما، سه‌رۆكى ئه‌مريكا، جلوبه‌رگى فه‌رمى داده‌نێت و شۆرتێكى وه‌رزشيى به‌كارده‌هێنێت و پشووى سه‌رى ساڵ له هاواى به‌سه‌رده‌بات. هه‌ريه‌ك له هاوسه‌ره‌كه‌ى مێشێل و كچه‌كانى ماليا و ساشا له‌گه‌ڵيدا ده‌بن.
شا محه‌ممه‌دى شه‌شه‌م، پادشاى مه‌غريب، بڕياريداوه سه‌ردانى هۆنگ كۆنگ بكات و له‌وێ سه‌رى ساڵ به‌سه‌ر به‌رێت.
ميرى قه‌ته‌ر، شێخ ته‌ميم، بڕيارى وايه بۆ سه‌رى ساڵ بچێته مه‌غريب و له شارى ئيفرانى شاخاويى له ناوه‌ڕاستى مه‌غريب پشووى سه‌رى ساڵ به‌سه‌ر به‌رێت. ئه‌و ناوچه‌يه ناسراوه به بارينى به‌فر و ئه‌ويش حه‌زى له يارى خليسكانى سه‌ر به‌فر هه‌يه.
سه‌رۆكى پێشووى فه‌ره‌نسا، جاك شيراك، ئه‌مساڵ وه‌ك ساڵانى رابردوو بۆ به‌سه‌ربردنى پشووى سه‌رى ساڵ ناچێته مه‌غريب، وه‌ك ميدياى فه‌ره‌نسا بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌مساڵ به هۆى نه‌خۆشييه‌وه ناتوانێت گه‌شت بكات.
ڤلاديمێر پۆتين، سه‌رۆكى رووسيا پشووى سه‌رى ساڵ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌يدا به‌سه‌ر ده‌بات و ره‌تيكردووه‌ته‌وه نووسينگه‌ى سه‌رۆكايه‌تى وڵات وه‌ك ماڵ بۆ خۆى به‌كاربهێنێت. چاوه‌ڕێ ده‌كرێت تا 6ى كانوونى دووه‌مى داهاتوو پۆتين هيچ چالاكييه‌كى فه‌رمى ئه‌نجام نه‌دات و به شێوه‌يه‌كى سرووشتيى ئه‌و ده‌چێته ناوچه‌ى سوتچى باشوورى رووسيا.
راوێژكارى ئه‌ڵمانيا، ئه‌نگێلا مێركڵ، بۆ سه‌رى ساڵ حه‌زى له ناوچه شاخاوييه‌كانى ئيتاڵيايه، به‌ڵام تا ئێستا ئاشكراى نه‌كردووه، بۆ سه‌رى ساڵى 2016 ده‌چێته كوێ.