ئه‌و 10 شوێنه‌ى گوگڵ ده‌يانشارێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
هه‌رچه‌نده ماتۆڕه‌كانى گه‌ڕان له گوگڵ به بێ وێنه ده‌ناسرێن، به‌ڵام، ئه‌و كۆمپانيايه 10 شوێنى سه‌ر زه‌وى له به‌كارهێنه‌رانى شاردووه‌ته‌وه و به ناوچه پڕ له نهێنييه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێن و له‌سه‌ر نه‌خشه‌كانى گوگڵ داپۆشراوون.
ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ندێك ناوچه بوترێت، ده‌زگاى هه‌واڵگرى وڵاتان فشاريان له‌سه‌ر گوگڵ درووستكردووه بۆ ئه‌وه‌ى ناوچه‌كان بشاردرێنه‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك ناوچه‌ى زۆر به‌رفراوان هه‌ن و له‌سه‌ر نه‌خشه‌كانى گوگڵ ديار نه‌ماوون.
ئه‌مه ليستى ناوى ئه‌و 10 شوێنه‌يه كه پێگه‌ى ئه‌مريكايى بيزنس ئنسايده‌ر و رۆژنامه‌ى هافنگتۆن پۆست ئاماژه‌يان پێكردوون.
يه‌كه‌م: بنكه‌ى شه‌مسى له پاكستان:
له 2009دا، وێنه‌يه‌كى گوگڵ ئێرس ژماره‌يه‌ك فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانى له‌و بنكه‌يه پيشاندا، كه گومانده‌كرا هى ئه‌مريكا بن. دواى ئه‌وه گوگڵ وێنه‌كانى لابرد و نه‌خشه‌ى بنكه‌كه‌ى لابرد و پاكستانيش داوايكردووه، ئه‌مريكا ئه‌و بنكه‌يه چۆڵ بكات.
دووه‌م: سيفيرينيا زيمليا:
له ناوچه‌ى ئه‌رخه‌بيله له سنوورى جه‌مسه‌رى باكوورى زه‌وى و ناوچه‌كانى رووسيا. ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر نيمچه دوورگه‌ى تايميار له سيبيريا و به گه‌روويه‌كى ته‌نگه‌به‌ردا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
ئێستا بگه‌ڕێ بۆ ناوچه‌ى ئه‌رخه‌بيل، وه‌ك ئه‌وه وابێت له‌سه‌ر نه‌خشه بوونى نه‌بێت. بۆچى..
سێيه‌م: بنكه سه‌ربازييه‌كان له تايوان:
ده‌سه‌ڵاتدارانى تايوان داوايان له كۆمپانياى گوگڵ كردووه، رێگه نه‌دات بنكه سه‌ربازييه‌كانيان له‌سه‌ر نه‌خشه‌كانى ده‌ربكه‌ون. دواتريش داوايانكرد، نه‌خشه‌ى باڵه‌خانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نه‌ته‌وه‌يى نيشتيمانى و باره‌گاى فه‌رمانده‌يى گشتيى هێزه‌كانيان له‌سه‌ر نه‌خشه ده‌رنه‌كه‌ون.
چواره‌م: سنوورى ئه‌مريكا و مه‌كسيك:
ئه‌وانه‌ى ده‌يانه‌وێت به ئۆتۆمبێل له ويلايه‌تى ته‌كساسه‌وه گه‌ش به‌ره‌و مه‌كسيك ئه‌نجام بده‌ن، به ئه‌سته‌م ده‌توانن سه‌ركه‌وتوو بن، چونكه له‌به‌ر هۆكارى ئه‌منيى گوگڵ نه‌خشه‌كانى شێواندووه و به‌كارهێنه‌رانێك كه شاره‌زاى ناوچه‌كه نيين و ده‌يانه‌وێت به نه‌خشه‌كانى گوگڵ كار بكه‌ن، تووشى سه‌ر لێشێوان ده‌بن.
پێنجه‌م: ناوه‌ندى ماركوڵى ناووكى:
ده‌كه‌وێته باشوورى فه‌ره‌نسا و كۆگاى گه‌وره و سه‌ره‌كى هه‌ڵگرتنى يۆرانيۆم و پلۆتۆنيۆمن و به لانكه‌ى پيشه‌سازى بۆمبى ناووكى فه‌ره‌نسا هه‌ژمارده‌كرێت.
شه‌شه‌م: بنكه‌ى فولكيلى هۆڵه‌ندايى:
بنكه‌يه‌كى سه‌ربازى سه‌ر به هێزى ئاسمانى شاهانه‌ى هۆڵه‌ندايه. له نزيك شارى ئودنه له ناوچه‌ى نورد برابانت و جۆره‌ها فڕۆكه‌ى جه‌نگى لێيه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 22 بۆمبى ناووكى و چه‌كى كۆمه‌ڵكوژى لێيه. هۆڵه‌ندا سانسۆرى هه‌موو نه‌خشه‌يه‌كى تايبه‌ت به‌و بنكه‌يه‌ى كردووه. به‌رپرسانى هۆڵه‌ندا گوتويانه ئه‌و بۆمبه ناووكييانه‌ى له‌و بنكه‌يه‌دان هه‌ر يه‌كێكيان چوار هێنده‌ى ئه‌و بۆمبه ده‌بن كه له هێرۆشيما و ناكازاكى به‌كارهێنران.
حه‌وته‌م: زيندانى پۆرتلاويسى ئێرله‌ندا:
مه‌ترسيدارترين تاوانباره‌كان و ئه‌ندامانى سه‌ر به سوپاى كۆمارى ئێرله‌نداى به‌رهه‌ڵستكار له‌وێ زيندانيكراوون. به درێژايى شه‌و و رۆژ و مانگ و وه‌رز و ساڵ پاسه‌وانێتييه‌كى ورد ده‌كرێت. قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌و ناوچه‌يه به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام راگه‌يه‌ندراوه. زيندانه‌كه له 1830 دامه‌زراوه و به كۆنترين زيندانى ئه‌و وڵاته هه‌ژمار ده‌كرێت. گوگڵ ئه‌و ناوچه‌يه‌ى له‌سه‌ر نه‌خشه‌كانى سڕيوه‌ته‌وه.
هه‌شته‌م: بنكه‌ى مايكل له يوتا:
ده‌كه‌وێته هه‌رێمى دجواى و به رووبه‌رى 48 كيلۆمه‌ترى چوارگۆشه چوارده‌ورى بيابانه و مێژووى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى شه‌ڕى جيهانى دووه‌م به‌و پێيه‌ى بۆ يه‌كه‌مجار تاقيگه‌ى به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى بوو.
نۆيه‌م: چوارگۆشه‌ى ناديار له ئيسپانيا:
تا ئێستا هيچ وێنه‌يه‌كى روونى ئه‌و ناوچه‌يه له‌سه‌ر نه‌خشه‌كانى گوگڵ نييه، ته‌نانه‌ت له ماتۆڕه‌كانى گه‌ڕانى ياهوو و بينگيش هيچ نه‌خشه‌يه‌ك بوونى نييه. به گوێره‌ى قسه‌ى باو، ده‌وترێت ئه‌و چوارگۆشه‌يه تايبه‌ته به كارگه‌كانى درووستكردنى بنكه‌ى مووشه‌ك و هێليكۆپته‌رى سه‌ربازى.
ده‌يه‌م: شوێنى هارب له ويلايه‌تى ئه‌لاسكا:
له‌وێ دامه‌زراوه‌يه‌كى هه‌ستيارى تايبه‌ت به پرۆگرامى توێژينه‌وه‌كانى چالاكى شه‌پۆلى به‌رز له بوارى ئاودا هه‌يه. ئه‌و پرۆگرامه به جێگه‌ى مشت‌ومڕ له ئه‌مريكا داده‌نرێت. هه‌ندێك له‌وانه‌ى بايه‌خ به‌و پرسه ده‌ده‌ن، له‌و بڕوايه‌دان، ئه‌و تاقيكردنه‌وانه‌ى له‌و بنكه‌يه ئه‌نجامده‌درێن، ده‌بنه هۆى درووستبوونى زۆرێك له كاره‌ساته سرووشتييه‌كان بۆنموونه لافا و بومه‌له‌رزه. له ناويشياندا لافاوى پاكستان و بومه‌له‌رزه‌ى هايتى به نموونه ده‌هێننه‌وه.