چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر په‌رداخێك ئاوى سارد بڕژێنى به‌سه‌ر دووپشكێكدا؟
K24- هه‌ولێر:
ئاشكرايه دووپشك يه‌كێكه له زينده‌وه‌ره مه‌ترسيداره‌كان، به‌جۆرێك ژه‌هره‌كه‌ى ئه‌گه‌ر بچێته لاشه‌ى هه‌ر مرۆڤێك ياخود گيانله‌به‌رێك، راسته‌وخۆ ده‌يكوژێت ياخود ده‌يخاته حاڵه‌تێكى ناته‌ندروسته‌وه.
ره‌نگه كاريگه‌رى ژه‌هرى دووپشك زۆر جار له دووپشكێكه‌وه بۆ دووپشكێكى ديكه جياواز بێت، روونتره بڵێن به‌پێى جۆرى دووپشكه‌كه ياخود گه‌وره و بچووكى دووپشكه‌كه كاريگه‌رى خۆى له‌سه‌ر بارى ته‌ندروستى مرۆڤ ده‌بێت.
له‌م ڤيديۆيه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، به رژاندنى په‌رداخێك ئاوى سارد به‌سه‌ر دووپشكێكدا، ده‌بێته هۆى ئيفليج بوونى دووپشكه‌كه به‌شێوه‌يه‌كى كاتى، ره‌نگه ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ى بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه كه دووپشك زياتر له‌ناوچه گه‌رم و بيبابانه‌كاندا ده‌ژيت، بۆيه به‌رگه‌ى ئاوى سارد ناگرێت و واى لێ ده‌كات له په‌لوپۆ بكه‌وێت.
هه‌ر له‌ڤيديۆيه‌كه‌دا ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌يت، ده‌بينى له دواى رژاندنى ئاوى سارده‌كه، په‌رداخێك ئاوى گه‌رمى به‌سه‌ردا ده‌ڕژێنێت ده‌بێته هۆى چاك بوونه‌وه‌ى و جوڵانى.