شه‌ڕى مووسڵ دواده‌خرێت
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى ده‌يلى ته‌له‌گرافى بريتانى بڵاويكرده‌وه، هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش بڕياريداوه، پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵ دوابخرێت.
كون كوگلين، له وتارێكدا كه له رۆژنامه‌كه بڵاويكردووه‌ته‌وه، رايگه‌ياندووه، رزگاركردنى رومادى بايه‌خێكى گه‌وره‌ى هه‌يه بۆ هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش و له سوورياش شه‌ڕێكى سه‌خت چاوه‌ڕێى هاوپه‌يمانان ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتى: "كاتێك خه‌ليفه‌ى داعش له وتاره‌كه‌ى ته‌واو بوو، كه ده‌يوت سه‌ره‌ڕاى هێرشه‌كانى دژييان خيلافه‌ته‌كه‌يان پانوپۆڕ ده‌بێت، راسته‌وخۆ حكومه‌تى عێراق هه‌واڵى رزگاركردنى رومادى راگه‌ياند".
ئه‌و نووسه‌ره ئاشكراشيده‌كات، هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش بڕياريداوه پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵ دوا بخات تا ئه‌و كاته‌ى هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق به ته‌واوى ئاماده ده‌بن بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و پرۆسه‌يه.
هه‌روه‌ها گوتى: "هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى بڕيارى وايه شه‌ڕى داعش يه‌كه‌مجار له عێراقدا بكات، پاشان له سووريا ئه‌نجاميبدات".
روونيشيكردووه‌ته‌وه، هه‌ڵبژاردنى عێراق بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ره‌تا شه‌ڕى داعشى تێدا يه‌كلا بكرێته‌وه بۆچوونى راوێژكارانى سه‌ربازى ئه‌مريكا و بريتانيا بووه. بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌تى عێراق بتوانێت كۆنترۆڵى هه‌موو ناوچه‌كانى وڵاته‌كه‌ى بكاته‌وه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، رزگاركردنى رومادى متمانه‌ى ئه‌وه‌ى به هێزه‌كانى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى به‌خشيوه، شه‌ڕى يه‌كلاكه‌ره‌وه له مووسڵ ئه‌نجامبده‌ن، كه دووه‌م گه‌وره شارى عێراق و ناوه‌ندى سه‌ره‌كى رێكخراوى داعشه له عێراقدا.