بارزانى و عه‌بادى ره‌وشى شه‌ڕ تاوتوێده‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر:
هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى ره‌وشى شه‌ڕى داعش و په‌ره‌سه‌ندنه سه‌ربازييه‌كانيان تاوتوێكرد.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم، له‌و په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌دا، بارزانيى و عه‌باديى بارودۆخی مەیدانی شەڕ و دوا پەرەسەندنە سەربازییەكانیان لەدژی داعش تاوتوێ کرد.
هه‌وه‌ها ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، بارزانيی پیرۆزبایی لە حەیدەر عەبادی کردووه بە بۆنەی ئازادكردنی شاری رومادی و ئەو سەرکەوتنەی کە هێزەکانی عێراق لە رومادییان بەدەستیانهێناوە.
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: هه‌ردوولا "باسیان لە بەردەوامی هاوکاری نێوان هێزى پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق کرد لە شەڕی دژی تیرۆردا".
ديوانى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، "سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، گوشاری سەربازی لە هەموو بەرەکان لەسەر تیرۆریستان بەردەوام بێت بۆ ئازادکردنی ناوچەکان و شکستدان و لەناوبردنی تیرۆریستان".