رۆناڵدینهۆ له‌ یانەی بارسێلۆنا نزیکبووەتەوە

ره‌نگه‌ له‌ مانگی دادێ به‌ درێسی بارسێلۆناوه‌ یاری بكات

K24 ـ ژووری هه‌واڵ

رۆناڵدینهۆ نزیکە لەوەی پەیوەندیی بە ریزەکانی بارسێلۆناوە بکات، بەڵام ئەو یانەیە لە بارسێلۆنای ئیسپانی جیاوازە و یانەیەکی ئیکوادۆرییە، کە دەیەوێت تەنیا بۆ یارییەک گرێبەست لەگەڵ رۆناڵدینهۆ واژۆ بکات.

 

رۆبێرتۆ دی ئەسیستی برای رۆناڵدینهۆ کە لە هەمان کاتدا بەڕیوەبەری کارەکانیشییەتی، دانی بەوەدانا کە لەگەڵ بارسێلۆنای ئیکوادۆری لە گفتوگۆدان، بۆ ئەوەی رۆناڵدینهۆ لە رۆژی ٣٠ـی مانگی داهاتوودا بەشداریی لە یاریی ئەو یانەیە بکات، کە یارییەکە بەبۆنەی دەستپێکی وەرزی نوێ ئەنجام دەدرێت و یارییەکی دۆستانە و نمایشکاری دەبێت.

رۆناڵدینهۆ چەند مانگێکە کۆتایی بە گرێبەستەکەی لەگەڵ فلۆمێنزی بەڕازیلی هێناوە و ئێستا بێ یانەیە.

 

رۆناڵدینهۆی ته‌مه‌ن 35 ساڵ، پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی (گریمۆ، پاریس سان جێرمان، بارسێلۆنا، میلان، فلامینگۆ، ئاتڵێتیكۆ مینیرۆ و فلۆمێنزی) كردووه و له‌ ئێسته‌یشدا بێ یانه‌ ماوه‌ته‌وه‌ و له‌ هیچ یانه‌یه‌ك یاریی ناكات.‌