ئەمڕۆ لالیگا دەست پێ دەکاتەوە و بارسا و ریال ـیش یارییان هه‌یه

K24 ـ ژووری هه‌واڵ
دوای هه‌فته‌یه‌ك پشوو به بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی تازه‌وه، جارێكی دیكه لالیگای ئیسپانیا ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه، یانه‌كانی بارسێلۆنا و ریال مه‌دریدیش یاری لوتكه‌یان هه‌یه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 30 كانوونی یه‌كه‌م/ دێسێمبه‌ری 2015، له گەڕی حه‌ڤدەیه‌می خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی ئیسپانیا یانەی ریال مەدرید لە كات 6:00ـی ئێواره له یاریگەی خۆی میوانداریی ریال سۆسیداد دەکات، ئاتلێتیکۆ مەدرید و رایۆ ڤاییکانۆش لە دێربی بچووکی مەدریددا له كات 8:15 خوله‌كی شه‌و رووبەڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
هەرچی بارسێلۆنای پێشەنگیشە كه یارییه‌كی دواخراوی هه‌یه لە كات 10:30ـی شه‌و له کامپ نوو میوانداریی ریال بیتیس دەکات.
ریزبه‌ندی ئێسته‌ی لالیگا:
1ـ بارسێلۆنا (35) خاڵ
2ـ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید (35) خاڵ.
3ـ ریال مه‌درید (33) خاڵ
4ـ سێلتا ڤیگۆ (31) خاڵ.
5ـ ڤیاریال (30) خاڵ
6ـ دیپۆرتیڤۆ (26) خاڵ.
7ـ ئاتله‌تیك بلباو (24) خاڵ
8ـ سیڤییه (23) خاڵ
9ـ ڤالێنسیا (22) خاڵ
10ـ ئیبار (21) خاڵ