دیارترین ئەو ناودارانەی لە 2015 ماڵئاواییان كرد

لە ساڵی 2015 ژماره‌يه‌ك لە ناودارانی جیهان كۆچی دواییان كرد. نووسەر و ئەستێرەی هۆڵیود و زانای ناودار و وەرزشوانیان تێدایە.

K24 – هه‌ولێر:

لە ساڵی 2015 ژماره‌يه‌ك لە ناودارانی جیهان كۆچی دواییان كرد.  نووسەر و ئەستێرەی هۆڵیود و زانای ناودار و وەرزشوانیان تێدایە.

ئەبو بەكر زینولعابدین عەبدولكەلام، سەرۆكی یازدەیەمينی هیندستان لە ساڵانی 2002 و 2007، كە بە (پیاوی مووشەك) ناسراو بوو، چونكە بەرنامەی مووشەكی سەربازیی وڵاتەكەی داهێنابوو.

 چارڵیز كۆریا، كە زۆر جار بە مەزنترین ئەندیازیاری سەردەم لە هیندستان ناودەبرا، چونكە ئەو باڵەخانە سەرنجڕاكێشەی كە دیزاینی كردبوو رۆڵی گێڕا لە دیاریكردنی رووخساری ئه‌ندازیاریی بیناسازیی لە هیندستان لە دوای سەربەخۆ بوونی.

عومەر شەریف، هونەرمەندی ناوداری میسر و جیهان لە مانگی ته‌مموزى رابردوودا و لە تەمەنی 85 ساڵیدا كۆچی دواییكرد. عومەر شەریف لە 25 فیلمی میسری بەشداریی كردووە و دواتر لە چەند فيلمێكی جیهانیی رۆڵی سەرەكیی گێڕاوە.

یەفگینی بریماكۆڤ، سەرۆكی پێشووتری دەزگای هەواڵگریی رووسیا و وەزیری پێشووتری دەرەوە و سەرۆك وەزیرانی پێشووتری ئەو وڵاتە.

ئیسحاق نافۆن، سەرۆكی پێنجەمی ئیسرائیل لە ساڵانی 1978 و 1983.

جێمس هۆرنەر و ئێرڤین درێك و مایكڵ ماسەر

جێمس هۆرنەر براوەی خەڵاتی ئۆسكار بوو بۆ باشترین گۆرانیی سەرەكیی لە فیلمی تایتانیك.

ئێرڤین درێك نووسەری گۆرانیی بوو و نووسەری زۆر لە گۆرانیی رۆمانسیی بوو كە دیارترینیان گۆرانیی "ساڵێكی زۆر باش بوو" بوو كە گۆرانیبێژ فرانك سیناترا چڕیویەتی.

مایكڵ ماسەر نووسەری گۆرانیی رۆمانسیی ناودار بوو، وەك گۆرانییەكەی ویتنی هیۆستن بە ناونیشانی "مەزنترین خۆشەویستیی".

دۆنا دۆگڵاس، ئەكتەرێكی ناسراو بوو بە گێرانی رۆڵی كچە شۆخەكە ئیڵی مای كلامبێت لە زنجیرە درامای كۆمیدیی "بێفرڵی هێڵبیلیس" لە ساڵانی نەوەدەكانی سەدەی رابردوو.

گێری ریچراس، ژەنیاری گیتار و نووسەری گۆرانیی بۆ تیپی مۆسیقای رۆك "ریۆ سبیدواجۆن".

گۆرانیبێژی سەرەكیی لە فیلمی "زا كینجزمن" و لە ساڵانی شەستەكانی سەدەی رابردوو بە چرینی گۆرانیی "لۆی لۆی" ناوبانگی پەیدا كردبوو.

كیرت مازۆر، مایسترۆی ناودار كە سەرپەرشتیی ئۆركێسترای "نیویۆرك فیلهارمۆنیك" بوو بە درێژایی 11 ساڵ.

جۆن غیلرمێن، دەرهێنەری سینەمایی و دیارترین فیلمەكانی، فیلمی "مردنە لەسەر نیل" و ڤێرجنی ساڵی 1976ی فیلمی "كینگ كۆنگ".

سامۆیل گۆڵدواینی كوڕی سامۆیل گۆڵدواینی ئیمبراتۆری دەرهێنانی سینەمایی لە هۆڵیود، دیارترین ئەو فیلمانەی كە بە پارەی خۆی دەریهێناون فیلمی "میستیك بیتزا" بوو كە لە ساڵی 1988.