رووسیا.. له 2015دا به بڕی 15 ملیار دۆلار چه‌كی هه‌نارده كردووه
K24 - مۆسكۆ:
به‌رپرسێكی باڵای ده‌سته‌ی فیدرالی رووسیا، بۆ كاروباری سه‌ربازی و ته‌كنیكی رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له هه‌وڵدایه بڕی هه‌نارده‌كردنی چه‌ك له ساڵی 2016دا، بگه‌یه‌نێته 15 ملیار دۆلار.
ئاژانسی هه‌واڵی "نۆڤۆستی" رووسیا، رۆژی چوارشه‌ممه 30ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015 له له‌زاری به‌رپرسێكه‌وه بڵاویكرده‌وه رووسیا، له ساڵی 2015دا به بڕی 15.2 ملیار دۆلار چه‌كی هه‌نارده‌كردووه.
ئه‌و به‌رپرسه گوتیشی: "رووسیا هه‌وڵده‌دات له ساڵی 2016شدا، بڕی هه‌نارده‌كردنی چه‌ك بگه‌یه‌نێته هه‌مان بڕی ساڵی 2015".
ئه‌و به‌رپرسه ئاشكراشیكردووه، رووسیا ئه‌و پلانه‌ی بۆ هه‌نارده‌كردنی چه‌ك له ساڵی 2015 دایڕشتبوو، به ته‌واوی جێبه‌جێی كردووه.
كۆمپانیاى "رووس ئۆبۆرۆن ئیسكپۆرت" كه 85%ی بازاڕی هه‌نارده‌كردنی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی رووسیای كۆنتڕۆڵكردووه، رایگه‌یاند، ئاستی هه‌نارده‌كاری چه‌ك له ساڵی 2000ه‌وه تاكو ئێستا چوار هێنده به‌رزبووه‌ته‌وه.