ده‌میرتاش له‌ باره‌ی په‌یه‌ده‌وه‌ رەخنە لە داوودئۆغلو دەگرێ

منیش هه‌مان بیروبۆچوونی ئه‌وم هه‌یه‌

K24 - هه‌ولێر:

 

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (HDP) رەخنەی لە هەڵوێستی سەرۆک وەزیرانی تورکیا گرت لەبارەی چوونی شەرڤانانی په‌یه‌ده‌ بۆ رۆژئاوای رووباری فورات لە رۆژئاوای کوردستان.

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ رەخنەی رەخنەی لە هەڵوێستی سەرۆک وەزیرانی تورکیا گرت له‌باره‌ی چوونی شەرڤانانی پارتی یه‌كێتیی دیموكرات (PYD) بۆ رۆژئاوای رووباری فورات و راشیگەیاند کە: هه‌مان هه‌ڵوێستی ئه‌حمه‌د داوودئۆغلو، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیای هه‌یه.

‌ هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان گوتیشی: "هه‌مان هه‌ڵوێستی سه‌رۆك وه‌زیرانی تورکیام هەیە و ئه‌و باشتر ده‌زانێت، تۆ بڵێی ئۆغڵۆ کە هێندە کتێبی مەزنی نووسیوە بەهەڵەدا چووبێ و هەڵوێستەکەی دروست نەبێ".

پێشتر ئه‌حمه‌د داوودئۆغلو، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، له‌ دوای كۆنتڕۆڵكردنی به‌نداوی تشرین له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی سووریا دیموكرات رایگه‌یاند، توركیا رێگە نادات هێزه‌كانی كورد بۆ رۆژئاوای رووباری فورات بپەڕێنەوە.