به وێنه‌وه.. بزانه له دوای گۆڵه‌كه‌ی هازارد چی روویداوه؟
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
ئیدین هازارد ئه‌ستێره‌ی به‌لژیكی یانه‌ی چێڵسی پێش 7 مانگ له‌مه‌وبه‌ر گۆڵێكی تۆمار كرد، له دوای ئه‌و گۆڵه به‌دبه‌ختی رووی تێكردووه و قاچه‌كانی به‌ستراوه، دوای 27 یاری له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان كه‌چی هیشتا نه‌یتوانیوه گۆڵێكی دیكه تۆمار بكات.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 30 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2015، ماڵپه‌ری Goalـی ئینگلیزی ئاماژه‌ی به چه‌ندان ڕووداو و گۆڕانكاری له دوای ئه‌و تاكه گۆڵه‌ی هازارد كردووه.
1ـ كاتێك كه هازارد ئه‌و گۆڵه‌ی تۆمار كرد، یانه‌ی چێڵسی لوتكه‌ی پرێمه‌ر لیگی گرتبوو، به‌ڵام ئێسته بۆ خانه‌ی پازده‌یه‌م داكشاوه.
2ـ دوای گۆڵه‌كه‌ی هازارد، یانه‌ی چێڵسی به ئه‌نجامی 3 گۆڵی بێوه‌ڵام به یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی دۆڕا. كه یارییه‌كه له مانگی ئۆگه‌ست به‌ڕێوه چوو.
3ـ دوای ئه‌و گۆڵه‌ی هازارد 207 گۆڵی دیكه له پرێمه‌ر لیگ له لایه‌ن چه‌ندان یاریزانی جیا جیاوه تۆمار كران.
4ـ جیم ڤاردی هێرشبه‌ری یانه‌ی لیسته‌ر سیتی ریكۆردێكی گه‌وره‌ی له پرێمه‌ر لیگ تۆمار كرد كه توانی له 11 یاریی له‌سه‌ریه‌ك له پرێمه‌ر لیگ گۆڵ تۆمار بكات.
5 ـ واین روونی هێرشبه‌ری ئینگلیزی بووه گۆڵكه‌ری مێژووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را و كۆی گۆڵه‌كانی بۆ 51 گۆڵ به‌رز كرده‌وه و پێش بۆبی چارتۆن كه‌وت كه 49 گۆڵی هه‌یه.
6 ـ جارێكی دیكه مۆرینهۆ له مه‌شقی یانه‌ی چێڵسیی له‌نده‌نی دوور خرایه‌وه.
7ـ مێسی، سوارێز و نێیمار له دوای ئه‌و گۆڵه‌ی هازارد 134 گۆڵیان تۆمار كرد، كه‌چی ئه‌و هازارده رۆژی گۆڵتۆمارنه‌كردنه‌كه‌ی نه‌شكاند.
8ـ نێیمار دا سیلڤا یاریزانی به‌رازیلی یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ یه‌كه‌مینجار به باشترین یاریزانی مانگی نۆڤێمبه‌ری لا لیگا دیاریی كرا، كه تێیدا له‌و مانگه‌دا 4 گۆڵ و 2 ئه‌سیست ـی هه‌بوو.
9ـ له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخیش ئاو دۆزرایه‌وه، كه‌چی هازارد هێشتا تۆڕی گۆڵی به‌رانبه‌ری لێ ون بووه و پێی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
10ـ هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی وێڵز، باكووری ئایرله‌ندا، ئایسله‌ندا، سلۆڤاكیا و ئه‌لبانیا بۆ یه‌كه‌مینجار گه‌یشتنه یارییه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپا.
11ـ یانه‌ی بارسێلۆنا به بردنه‌وه‌ی جامی جیهانی یانه‌كان پێنجه‌مین نازناوی به‌ده‌ستهێنا.
12ـ به‌هێزترین ڕه‌شه‌با له رۆژئاوای ناوه‌ڕاستی ئه‌مه‌ریكا روویداوه، كه زیانێكی زۆری به مێكسیكۆ و تێكساس گه‌یاند كه له هیچ وڵاتێكی بایه‌كی به‌و خێرایی و توندی و به‌هێزییه رووینه‌داوه.
13ـ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی به‌لژیكا بۆ یه‌كه‌مینجار هاته ریزبه‌ندی یه‌كه‌می باشترین هه‌ڵبژارده‌ی جیهان.
14ـ سێپ بلاته‌ر سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان و میشێل پلاتینی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا به هۆی تاوانباركردنیان به گه‌نده‌ڵییه‌وه بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ سڕ كران.
15ـ وڵاتی ئایرله‌ندا بووه یه‌كه‌مین وڵات راپرسی كرد بۆ ده‌نگدان به هاوسه‌رگیری هاوڕه‌گه‌زی. ئه‌م ئافره‌ته‌یش كه هاونیشتیمانییه‌كی ئایرله‌نداییه رازیبوونی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م هاوسه‌رگیرییه ده‌ربڕیوه.