په‌رله‌مانی به‌حره‌ین: ئه‌هواز وڵاتێكی عه‌ره‌بی داگیركراوه
K24 – هه‌ولێر:
چل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌حره‌ین، له یاداشتێكدا داوایان له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یانكرد، كه شاری ئه‌هواز "ئه‌حواز"، وه‌ك وڵاتێكی عه‌ره‌بی داگیركراو له‌لایه‌ن ئێران، بناسێنرێت.
له یاداشته‌كه‌دا هاتووه كه ئه‌حواز ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی نیشتمانی عه‌ره‌ب و ئێران ره‌وشی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی قۆستووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و "وڵاته عه‌ره‌بییه" داگیربكات.
عه‌بدوڵڵا بن حوه‌یل، سه‌رۆكی لێژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه و ئاسایشی نیشتمانی له په‌رله‌مانی به‌حره‌ین بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی گوتی: "یاداشته‌كه ره‌نگدانه‌وه‌ی داواكاری گه‌لی ئه‌هواز (ئه‌حوازه)، بۆ رزگاركردنییان له‌و زوڵم و سته‌مه‌ی ماوه‌ی چه‌ندین ده‌یه‌یه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه لێیان ده‌كرێت".
ئه‌هوازی سه‌نته‌ری پارێزگای خوزستانی ئێرانه و ده‌كه‌وێته، باكووری رۆژئاوای ئه‌و وڵاته و ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌شی نزیكه‌ی 2 ملیۆن كه‌س ده‌بێت، كه زۆرینه‌یان عه‌ره‌بن.