شيكارى.. هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى.. بۆچى و له پێناو چييدا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مريكا ده‌يه‌وێت له رێگه‌ى پشتيوانيكردن و دامه‌زراندنى هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى، ستراتيژێكى نوێ له سووريا پراكتيزه بكات.
له شارى مالكييه‌ى سه‌ر به پارێزگاى حه‌سه‌كه له رۆژئاواى كوردستان (باكوورى خۆرهه‌ڵاتى سووريا)، هێزێكى هاوبه‌شى نوێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش له 12ى تشرينى يه‌كه‌مى 2015، پێكهێنرا.
ئه‌و راگه‌ياندنه، دواى ئه‌وه هات، كه رووسيا به كرده‌وه هاته ناو شه‌ڕى سوورياوه و ئه‌وه‌ش بووه هۆى سه‌رهه‌ڵدانى ململانێيه‌كى به‌رفراوانى نێوده‌وڵه‌تى له سه‌ر خاكى سووريا.
دامه‌زراندنى ئه‌و هێزه هاوبه‌شه هاوكات به‌شێكه له پرۆژه‌ى نوێى ئه‌مريكا و ئه‌و ستراتيژه‌ى ئيداره‌ى كۆشكى سپى له چۆنێتى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه‌ى سووريا پشتى پێ ده‌به‌ستێت.
ئه‌و هێزه هاوبه‌شه، له ژماره‌يه‌ك گرووپ و رێكخراوى چه‌كدارى سه‌ر به نه‌ته‌وه و پێكهاته ئاينييه‌كانى سووريا پێكهاتووه.
ئه‌ندامانى به‌ره‌ى سوورياى ديموكراتيى:
يه‌كه‌م: يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، ناسراو به يه‌په‌گه، هێزێكى كوردييه و باڵى سه‌ربازى پارتى يه‌كێتى ديموكراتى كورده له سووريا.
دووه‌م: يه‌كينه‌كانى پاراستنى ژن، ناسراو به يه‌په‌ژه، سه‌ر به يه‌په‌گه‌يه و باڵى سه‌ربازيى ژنانى كورده له رۆژئاواى كوردستان.
سێيه‌م: ژوورى عه‌مه‌لياتى فورات: ژماره‌يه‌ك هێز و گرووپى كورديى و به‌شێك له گرووپه‌كانى دانيشتوانى شارى ره‌ققه‌ى سوورياى له خۆ گرتووه.
چواره‌م: ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازيى سريانه‌كان: گرووپێكى چه‌كدارى سريانه‌كانى سووريايه و سه‌ر به پارتى يه‌كێتى سريانييه و چالاكييه‌كانى له شارى قاميشلۆى رۆژئاواى كوردستان ئه‌نجامده‌دات.
پێنجه‌م: هێزه‌كانى سه‌ناديد: هێزێكى خێڵه‌كييه و به فه‌رمانى شێخ حميديى ئه‌دهه‌م جه‌ربا دامه‌زراوه.
شه‌شه‌م: گردبوونه‌وه‌ى يه‌كه‌كانى جزيره: پێكهاتووه له ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى خێڵه عه‌ره‌بييه‌كان و زۆرتريان خه‌ڵكى ناوچه‌ى سه‌رێ كانى سه‌ر به پارێزگه‌ى حه‌سه‌كه‌ى رۆژئاواى كوردستانن.
ئامانج و مه‌به‌سته‌كانى درووستكردنى ئه‌و به‌ره‌يه:
يه‌كه‌م: شه‌ڕكردن دژى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى له‌سه‌ر خاكى سووريا و كوشتن و له‌ناوبردنى ئه‌ميره‌كانى ئه‌و رێكخراوه.
دووه‌م: گێڕانه‌وه‌ى زه‌ويى و رزگاركردنى شار و شارۆچكه و ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش و كۆنترۆڵكردنى ره‌وشى ئه‌منيى ناوچه رزگاركراوه‌كان.
سێيه‌م: به‌شداريكردنى سياسييانه له هه‌ر جۆره چاره‌سه‌رێكى سياسيى كه له سووريا بێته‌دى.
چواره‌م: گه‌ياندنى په‌يامى پاراستنى يه‌كڕيزى نيشتيمانى له سووريا و به‌هێزكردنى گيانى به‌يه‌كه‌وه ژيان له ناو پێكهاته‌كانى سووريادا.
پێنجه‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ى داخوازى بنياتنانى سيستمێكى سياسى ديموكراسييانه و فره حزبى و بنياتنانى سيستمێكى له‌و جۆره له داهاتووى سووريادا مه‌رجى به‌شداريكردنى ئه‌و به‌ره‌يه‌يه له پرۆسه‌ى سياسى.
هۆكاره‌كانى دامه‌زراندنى ئه‌و به‌ره‌يه:
يه‌كه‌م: درووستكردنى هاوسه‌نگى له نێوان به‌رژه‌وه‌ندييه سياسييه‌كانى توركيا و هێزه كوردييه‌كان. ئه‌و به‌ره‌يه توركه‌كان دڵنيا ده‌كاته‌وه، كه هێزه كوردييه‌كان ده‌ست ناگرن به‌سه‌ر ناوچه‌كانى هاوسنوورى توركيادا و كيانێكى يه‌كلايه‌نه راناگه‌يه‌نن. چونكه له به‌ره‌كه‌دا هێزى عه‌ره‌بيش به‌شدارييان كردووه.
دووه‌م: له‌و رێگه‌يه‌وه پێگه‌ى كورده‌كان به‌هێز كراوه بۆ ئه‌وه‌ى هێزه كوردييه‌كان به تايبه‌تى په‌يه‌ده و يه‌په‌گه دوور بكه‌ونه‌وه له رژێمى سووريا و متمانه‌يان به ئۆپۆزيسيۆن و به‌ره‌ى ئه‌مريكا بوترێت.
سێيه‌م: ره‌واندنه‌وه‌ى مه‌ترسى هه‌ژموومى گرووپه ئيسلامييه‌كان له‌سه‌ر ناوچه‌كه، به تايبه‌تى كه ئه‌مريكا به گومانه‌وه ده‌ڕوانێته په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌حرارى شام و رێكخراوى به‌ره‌ى نووسره‌ى باڵى ئه‌لقاعيده له سووريا.
چواره‌م: له باربردنى هه‌وڵه‌كانى توركيا بۆ درووستكردنى ناوچه‌يه‌كى ئارام له نزيك سنووره‌كانى له دژى هێزه كوردييه‌كان و ئه‌و داوايه‌ش به‌رده‌وام له به‌رامبه‌ر سووربوونى توركه‌كان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى، هێزه كوردييه‌كان ره‌تيان كردووه‌ته‌وه و هه‌ريه‌ك له ئه‌مريكا و رووسياش نه‌يارى داوايه‌كى له‌و جۆره بوون و هه‌مووشيان له‌سه‌ر ئه‌و رايه يه‌كده‌نگ بوون، پێويسته ئه‌و به‌ره‌يه كۆنترۆڵى شارى ره‌ققه‌ى ناوه‌ندى ده‌سه‌ڵاتى داعش بكات.
پێنجه‌م: گه‌مارۆدان و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ره‌ققه‌دا و پچڕاندنى هێڵه‌كانى په‌يوه‌ندى داعش و رێگريكردن له‌وه‌ى شاره‌كه به ته‌واوه‌تى و به شێوه‌ى يه‌كلايه‌نه بكه‌وێته ده‌ست كورد. چونكه توركيا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دژايه‌تى ئه‌وه‌يكردووه، ره‌ققه له لايه‌ن كورده‌وه كۆنترۆڵ بكرێت و له‌و بڕوايه‌دايه به‌و كاره په‌يه‌ده ده‌بێته خاوه‌نى هه‌ژموونێكى به‌هێز له ناوچه‌كه.
شه‌شه‌م: ستراتيژه نوێيه‌كه‌ى ئه‌مريكا ئه‌وه ده‌خوازێت، هه‌ر هێزێك رووبه‌ڕووى داعش ببێته‌وه، هاوكارى بكرێت و ئاماده بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ببێته هاوكارى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش.
حه‌وته‌م: ئه‌مريكا بڕواى وايه ئه‌و به‌ره‌يه، بنچينه‌يه‌كى كاركردنى سرووشتى و ته‌ندرووسته بۆ روانين له داهاتووى ده‌سه‌ڵات له سووريا و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مايه ده‌كرێت سووريايه‌كى نوێ بێته‌ئاراوه.
هه‌شته‌م: ئه‌مريكا ده‌يه‌وێت له رێگه‌ى ئه‌و به‌ره‌يه‌وه، سه‌ركه‌وتنێكى سه‌ربازى گه‌وره به‌ده‌ستبهێنێت و به‌و هۆيه‌وه كێبڕكێى سياسى له‌گه‌ڵ رووسيا بكات.
گرنگترين هه‌نگاوه سه‌ركه‌وتووه‌كانى ئه‌و به‌ره‌يه:
به هۆى پشتيوانى لۆجستى و ئاسمانيى فڕۆكه‌كانى ئه‌مريكاوه ئه‌و به‌ره‌يه توانيويه‌تى ده‌ستكه‌وتى گه‌وره به‌ده‌ستبهێنێت و له رووى مه‌يدانييه‌وه پێشڕه‌وى گه‌وره بكات. گرنگترين ده‌ستكه‌وته‌كانى:
1.له 30ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2015، توانى هه‌موو ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش له ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى پارێزگاى حه‌سه‌كه رزگار بكات.
2.له 23ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2015، هه‌موو ناوچه‌كانى هه‌ڵكه‌وتوو له ده‌رووبه‌رى كوبانێ و ناوچه‌كانى هه‌ڵكه‌وتوو له باشوورى خۆرهه‌ڵاتى رووبار‌ى فوراتى رزگار كرد.
3.له 26ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2015، توانى دامه‌زراوه‌ى ستراتيژى به‌نداوى تشرين، هه‌ڵكه‌وتوو له‌سه‌ر رووبار‌ى فورات و له نزيك ناوچه‌ى منبج، له ده‌وروبه‌رى حه‌له‌ب رزگار بكات. هه‌روه‌ها 8 گوندى نزيك به‌نداوه‌كه و 6 يه‌كه‌ى گه‌وره‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با، كه پێداويستى كاره‌باى حه‌له‌بيان دابينده‌كرد، كه‌وتنه ده‌ستى ئه‌و به‌ره‌يه.
ئه‌و ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتنانه‌ى به‌ره‌كه به‌شێكيان راسته‌وخۆ به هۆى هاوكارى و كۆمه‌كى سه‌ربازى و لۆجستى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش به‌ديهاتوون.
به سه‌رنجدان له رووداو و پێشهاته‌كانى سووريا و ئه‌و گۆڕانكارييه خێرايانه‌ى له مه‌يدانى سياسى و سه‌ربازى له ناوچه‌كه رووده‌ده‌ن..
ده‌كرێت رووداوه‌كان ئه‌م ئه‌نجامانه‌يان لێبكه‌ونه‌وه:
يه‌كه‌م: سه‌رچاوه‌كانى پاره و داهات له ده‌ست داعش ده‌رده‌هێنرێن و چيديكه رێگه نادرێت داعش ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانى سامانى سرووشتيى و ئاو و نه‌وتدا هه‌بێت. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى لاوازكردنى تواناى دارايى داعش و هاوڕێكه له‌گه‌ڵ ئه‌و ستراتيژه‌ى ئه‌مريكا بۆ لاوازكردنى تواناى دارايى داعش دايناوه.
هه‌نگاوه‌كانى به‌ره‌ى ديموكراتى سووريا هاوشێوه‌ى ئه‌و هه‌نگاوانه‌يه كه هێزى پێشمه‌رگه له عێراق هه‌ڵينان، به تايبه‌تى له كاتێكدا پێشمه‌رگه به هاوكارى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى و له چوارچێوه‌ى ئه‌و ستراتيژه‌دا، توانى به‌نداوى موسڵ له ده‌ستى داعش رزگار بكات و رێگه‌ى گه‌يشتنى داعش به به‌نداوى حه‌ديسه‌ش كۆنترۆڵ بكات، كه ده‌كه‌وێته سنوورى پارێزگاى ئه‌نباره‌وه.
دووه‌م: دواى ئه‌وه‌ى ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى كوبانێ رزگار كران و داعشيان تێدا نه‌ما، رێگه‌ى گه‌يشتن به ره‌ققه ئاسانتر ده‌بێت و ئه‌و هێزانه به ئاسانى ده‌توانن گه‌مارۆى ره‌ققه بده‌ن.
سێيه‌م: ده‌رپه‌ڕاندنى چه‌كدارانى داعش له هه‌موو ناوچه‌كانى باكوورى سوريا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى پێشكه‌وتنى هه‌نگاوه سه‌ربازييه‌كان و پرۆسه‌ى رزگاركردنى ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى حه‌له‌ب ئاسانده‌كات و دواى ئه‌و ناوچانه‌ش ره‌ققه ناچار ده‌بێت خۆى به ده‌سته‌وه بدات.
چواره‌م: ئه‌مريكا تواناى سه‌ربازى خۆى خستووه‌ته خزمه‌ت به‌ره‌كه‌وه و له ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى حه‌له‌ب، ره‌ققه، حه‌سه‌كه، قاميشلۆ، هه‌موو ئه‌و ئامانجانه ده‌پێكێت كه ده‌بنه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پێشڕه‌وى هێزى چه‌كدارى به‌ره‌كه‌دا، به‌ڵام رووسيا ته‌ركيزى له‌سه‌ر ناوچه‌كانى سنوورى پارێزگاكانى دێرزوور و ته‌دمموره بۆ ئه‌وه‌ى سوپاى سووريا بچێته‌وه ناويان و كۆنترۆڵيان بكاته‌وه.
پێنجه‌م: له به‌رامبه‌ر تێكشكانيان له به‌رامبه‌ر هێزى كورديى و به‌ره‌ى ديموكراتيى سووريا، داعش ده‌يه‌وێت به ئاراسته‌ى ناوچه‌كانى ديكه‌ى دێرزووردا پێشڕه‌وى بكات و ناوچه‌ى نوێ داگير بكات، بۆ ئه‌وه‌ى قه‌ره‌بووى شكسته‌كانى بكاته‌وه.