وه‌ستا ره‌سوول: سنووری ماده‌ی 140 له‌ده‌ست هێزی پێشمه‌رگه‌دایه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌ستا ره‌سووڵ، تا ئێستا توانراوه كۆمه‌ڵێك لادی و شاره‌دێ له سنووری پارێزگای موسڵ له‌ده‌ست داعش ده‌ربهێنرێت و له هه‌شت ئۆپه‌راسیۆنی دیكه‌ش به درێژایی 120 كیلۆمه‌تر و قووڵایی 10 كیلۆمه‌تر، له‌داعش پاككراوه‌ته‌وه.
وه‌ستا ره‌سووڵ، به‌رپرسی میحوه‌ری 4ی كه‌ركووكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، له میانه‌ی گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كاتژمێری 7ی كوردستان 24 رایگه‌یاند، سنووری كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه نه‌خشێندراوه و له‌و شوێنانه‌ی ئێستا جێگیر بوونه ناكشێنه‌وه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند له ساڵی 2015 داعش زیاتر له 14 هێرشی فراوانی كرده سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌و له هه‌ر هه‌موویان شكستی هێنا و له ساڵی 2016شدا به یه‌كجاری تێكییان ده‌شكێنین.