دوو یانه مه‌دریدییه‌كه لوتكه‌یان گرت، به‌ڵام زوو چۆلیان كرد
K24 ـ هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ گه‌ڕێكی دیكه‌ی لالیگای ئیسپانیا ده‌ستی پێ كرد، 3 یانه‌كه‌ی سه‌رووی ریزبه‌ندی خوله‌كه به بردنه‌وه ماڵئاواییان له ساڵی 2015 كرد، به‌شێوه‌یه‌كی كاتیش دوو یانه مه‌دریدییه‌كه خۆیان گه‌یانده لوتكه‌ی خوله‌كه، به‌ڵام یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه هه‌ر زوو شوێنه‌كه‌ی پێ له‌ق كردن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 30 كانوونی یه‌كه‌م/ دێسێمبه‌ری 2015، یانه‌ی ریال مه‌درید له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی یانه‌ی ریال سوسیدادی كرد، رووداوه‌كانی یارییه‌كه له خوله‌كی 14 ده‌ستی پێ كرد، كاتێك كریستیانۆ رۆناڵدۆ لێدانێكی سزای له‌ده‌ستدا، به‌ڵام 3 خوله‌ك به‌ر له كۆتایی هاتنی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه جارێكی دیكه چووه سه‌ر خاڵی سزا و لێدانێكی دیكه‌ی سزای جێبه‌جێ كرد و گۆڵی پێشكه‌وتنی یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
یانه‌ی ریال سوسیدادیش له خوله‌كی 49 له رێگه‌ی ئارمیندۆ ئه‌نجامه‌كه‌یان یه‌كسان كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه‌ی یانه‌ی شاهانه له خوله‌كی 67 جارێكی دیكه یانه‌كه‌ی پێشخسته‌وه و گۆڵی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
له خوله‌كی 86ـی یارییه‌كه‌یش لۆكاس فاسكێز كه به شوێنگره‌وه‌ی كه‌ریم بنزیما ناوده‌برێت تۆپێكی جوانی له گاریس بێل ـه‌وه بۆ هات و زۆر لێزانانه كۆنتڕۆڵی كرد و یه‌كسه‌ر له تۆڕی گۆڵی سوسیدادی گیر كرد. به‌مه‌یش یانه‌ی ریال مه‌درید یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامی (3 ـ 1) گۆڵ برده‌وه. به كۆكردنه‌وه‌ی 36 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی لوتكه‌ی خوله‌كه‌ی گرت، به‌ڵام مانه‌وه‌كه‌یان له لوتكه زۆر كاتی بوو، كاتێك یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدیش كه راسته‌وخۆ له دوای یارییه‌كه‌ی ریال مه‌درید یاری هه‌بوو، هه‌ڵبه‌ت له دێربی بچو‌وكدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی رایۆ ڤالیكانۆ هاوشاری بووه‌وه. به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی برده‌وه و یانه‌ی شاهانه‌ی له سه‌رلیستی خوله‌كه هێنایه خواره‌وه، گۆڵه‌كانی ئاتڵێتیكۆیش له لایه‌ن ئه‌نخل كۆریا و ئه‌نتوان گریزمان ـه‌وه تۆمار كران. كۆی خاڵه‌كانیشی بۆ 38 خاڵ به‌رز كرده‌وه.
خۆشییه‌كانی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدیش زۆری نه‌خایاند و ئه‌ویش به ده‌ردی یانه‌ی ریال مه‌دریدی هاوشاری چوو، كاتێك بارسێلۆنای ركابه‌رییان شه‌وێكی مێژووییان تۆمار كرد و به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام له ریال بێتیس ـی میوانیان برده‌وه، گۆڵه‌كانی یانه‌ی بارسا له لایه‌ن (لیۆنێل مێسی، لویس سوارێز 2 گۆڵ)، گۆڵه‌كه‌ی تریش هیكۆ فیسترمان به‌هه‌ڵه له خۆیانی تۆمار كرد. به‌م بردنه‌وه‌یش یانه‌ی بارسێلۆنا خاڵه‌كانی هێنده‌ی ئاتڵێتیكۆ لێ كرده‌وه و به جیاوازی گۆڵیش لوتكه‌ی وه‌رگرته‌وه.
ریزبه‌ندی خوله‌كه:
1ـ بارسێلۆنا (38) خاڵ
2ـ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید (38) خاڵ
3ـ ریال مه‌درید (36) خاڵ
4ـ سێلتا ڤیگۆ (31) خاڵ
5ـ ڤیاریال (30) خاڵ
6ـ دیپۆرتیڤۆ (27) خاڵ
7ـ ئاتڵه‌تیك بلباو (27) خاڵ
8ـ سیڤییه (26) خاڵ
9ـ ئیبار (24) خاڵ
10ـ ڤالێنسیا (22) خاڵ
ریزبه‌ندی گۆڵكارانی لا لیگا:
1ـ لویس سوارێز ـ بارسێلۆنا (15) گۆڵ
2ـ نێمار ـ بارسێلۆنا (14) گۆڵ
3ـ كریستیانۆ ـ ریال مه‌رید (14) گۆڵ
4ـ لۆكاس ـ دیپۆرتیڤۆ (12) گۆڵ
5ـ ئیمانوێل (12) گۆڵ
6ـ بنزیما ـ ریال مه‌درید (11) گۆڵ.
7ـ ئادۆریز ـ ئاتڵه‌تیك بلباو (10) گۆڵ
8ـ خافێر گیرا ـ رایۆ ڤالیكانۆ (9) گۆڵ