مه‌سروور بارزانى: نابێت ئه‌و ده‌رفه‌ته له ده‌ست بچێت
K24 – هه‌ولێر:
راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سروور بارزانى، له راگه‌ياندراوێكدا، به پێويستى ده‌زانێت له هه‌لومه‌رجى ئێستادا هه‌موو لايه‌ك يه‌كهه‌ڵوێست بن و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى هاتووه‌ته ئاراوه له كيس نه‌درێت.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا، كه به بۆنه‌ى سه‌رى ساڵ بڵاويكردووه‌ته‌وه، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان، رايگه‌ياندووه، "یادكردنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی ئه‌مساڵ له‌كاتێكدا، كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه قاره‌مانانه به‌رگری له خاك و خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن و داستانی مێژوویی گه‌وره‌یان دژ به ده‌وڵه‌تی تیرۆریستی داعش تۆماركردووه، كه نه‌ك ته‌نها بۆته مایه‌ی شانازی بۆ خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵكو ته‌واوی ئازادیخوازانی جیهانیشی سه‌رسام كردووه و له گشت كۆڕ و كۆبوونه‌وه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا دێته به‌رباس".
هه‌روه‌ها داوايكردووه، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى "به‌په‌له" ئاوڕ له داواكارى پێشمه‌رگه بداته‌وه و له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "لێره‌وه له‌م بۆنه‌یه‌دا جارێكی دیكه‌ش داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌م پێویسته به په‌له‌تر ئاوڕ له داواكارییه‌كانی پێشمه‌رگه بده‌نه‌وه، كه له‌بری هه‌موو جیهان شه‌ڕ ده‌كات".
سه‌باره‌ت به سه‌ركه‌وتن و ده‌ستكه‌وته‌كانى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سروور بارزانى رايگه‌ياندووه، "ئه‌م سه‌ركه‌وتن و پێگه‌یه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان له ئاستی جیهانیدا، كه به ئاسانی نه‌هاتۆته‌دی له هه‌موو پارت و هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان ده‌خوازێ به گیانێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیانه‌ی دوور له ململانێی حزبیانه روبه‌ڕووی كێشه و ته‌گه‌ره و پێشهاته‌كان ببنه‌وه".
راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان سه‌رنجى بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه، كه پێويسته كورد ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى هاتووه‌ته پێشى له كيسى نه‌دات و له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌يدا ده‌ڵێت: "هه‌موو ئاماژه‌كان به‌و ئاڕاسته‌ین، كه به پێی پێداویستی سیاسه‌تی نوێی جیهانی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه داده‌ڕێژدرێته‌وه و نابێ ئه‌و ده‌رفه‌ته له ده‌ست بچێت، كه ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی ده‌گمه‌نه".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، كه قه‌يرانه‌كان به خۆڕ‌اگرى تێده‌په‌ڕن و تێيدا ده‌ڵێت: "پێویسته ئیراده‌یه‌كی پته‌ومان هه‌بێت، كه كوردستان سه‌رده‌كه‌وێت و به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش هه‌نگاو ده‌نێین".