ئه‌و وێنانه‌ى له‌ 2015 زۆرترين سێرچيان بۆ كراوه‌

لە ساڵی 2015 زۆرترین سەرنجی بەكارھێنەرانیان بۆ خۆیان راكێشاوە.

 K24 – هه‌ولێر:

تۆڕى گه‌ڕانى گوگڵ، كە گەورەترین ماتۆڕى گه‌ڕانى ئينته‌رنێتى هه‌يه‌، لە رێگای كۆكردنەوەی زانیارییەكانی باشترھۆگریی بەكاربەرەكانی دەناسێت، ھەر بۆیە لە پێڕستێكدا گرنگترين ئەو رووداوانەی  بڵاوكردووەتەوە، كە لە ساڵی 2015 زۆرترین سەرنجی بەكارھێنەرانیان بۆ خۆیان راكێشاوە. ئەو پێڕستەی گوگڵ سەرجەم بۆارەكانی ژیاریی دانیشتووانی جیھان لە ساڵی 2015 دەگرێتەوە.

رێوڕەسمی ئۆسكار

ئەمساڵ گەورەترین رووداوی سەرنجڕاكێش لە جیھانی گوگڵدا،  بەخشینی خەڵاتی ئۆسكار بوو، كە ملیۆنان كەسی بەدوای خۆیدا راكێشا، بۆ ئەوەی براوە بەختەوەرەكانی ئۆسكار بناسن.

ساڵی 2015 فیلمی پیاوە باڵدارەكان،(birdman) لە ركەبەرەكانی پێشكەوت و ئێدیردماین وەك باشترین ئەكتەری پیاو لە فیلمی (تیۆری ھەموو شتێك) و جولین مۆر وەك باشترین ئەكتەری ژن دیاریكران.

ھەڵەی بینین

جیاوازی بیروڕا لەبارەی دیاریكردنی رەنگی درووستی ئەو كراسە، كە بەر لە ئاھەنگی زماوەند، دایكی بووكەخان لە وەڵامی كچەكەیدا كە دەیویست بۆچوونی دایكی بزانێت، وێنەكە بۆ دایكی دەنێرێت و ئەو وێنەیە ھەڵایەكی جیھانی لێدەكەوێتەوە و زۆر كەس لە تەندرووستی بیناییان تووشی گومان دەبن.

خوداحافیزی لەگەڵ ئەستێرەكانی سەر زەویی

چەندین كەسایەتی ناودار لە ساڵی 2015دا  كۆچی دواییانكرد لەوانە " لئۆنارد نیموی، ئەكتەر، دەرھێنەر و وێنەگری ئامریكایی، ئەلیور سەكس، نووسەری بەناوبانگی بریتانیایی، بێس مایرسۆن، ئەكتەر و سیاسەتمەداری ئامریكایی.

جامی جیھانی كریكت

كێبەركێیە سەرنجڕاكێشەكانی كریكت ساڵی 2015 زیاترین لایەنگری لە بواری وەرزشی بۆ خۆی راكێشاوە. لەسەرەتادا سەركەوتنی یانەی ھند جیھانی ھەژاند، بەڵام پاشان یانەی ئۆسترالیا سەرنجی بینەرانی بۆ خۆی راكێشا.

كارەساتی نیپاڵ

كارەساتی بوومەلەرزەكەی نیپاڵ، زۆرترین سەردانكەری بووە، ساڵی 2015 بوومەلەرزەیەكی 8.1 ریشتەری نیپاڵی ھەژاند و بە ھۆی ئەو كارەساتە سرووشتیە 9 ھەزار كەس گیانیان لەدەستدا، دەگوترێت، ئەو كارەساتە شوێنی شاری كاتاماندۆی پایتەختی نێپاڵی نزیك بە 10 سانتی مەتر گۆڕێوە. شەپۆلی ھاودەردی لەگەڵ نیپاڵ لە گوگڵ لەڕادەبەدەربوو.

گەندەڵی دارایی فیفا

چیرۆكی وەرگرتنی بەرتیل لە لایەن فیدراسیۆنی جیھانی فیفا، بەكاربەرانی جیھانی ئینتێرنێتی بە خۆیەوە سەرقاڵ كرد، سەرەڕای ئەوەش سێپ بلاتێر، سەرۆكی فێدراسیۆنی تۆپی پێ، وەك كەسایەتی وەرزشی ساڵی 2015 دیاریكرا.

بارودۆخی ئابووری وڵاتی چین

 قەیرانی ئابووری چین و دابەزینی 30%ی بورسی شانگھای ھەڵایەكی زۆری لە دونیایی ئینتێرنێت نایەوە، ھەواڵێكی باخۆش بە تایبەت بەو ئەو كەسانەی كە بەنیاز بوون لەو ولاتە وەبەرھێنان بكەن.

رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران لەگەڵ وڵاتانی 5+1

بەرنامەی ئەتۆمی ئێران سەردانكەرێكی یەكجار زۆری لە پێگەی ئینتێرنێتی گوگڵ ھەبووە، لایەنەكان (ئێران و وڵاتانی 5+1) رایانگەیاند:  گەیشتوونەتە رێككەوتن، دوای ئەو رووداوە  خێڵی بەكارھێنەرەكانی ئینتێرنێت لە پێگەی گوگڵ كەوتەرێ.

جامی جیھانی تۆپی پێی ژنان

حەفتەمین جامی جیھانی تۆپی پێی ژنان شوێنی خۆی لەریزی سەروەوەی رووداوە سەرنجڕاكێشەكانی جیھان كردەووە، گەڕان بە دوای ئەنجامی جامی جیھانی ژنان لە پێگەی گوگڵ لە ساڵی 2015 دووھێندی ساڵی 2011 بووە.

لە یادەوەری ھێمایەكدا

سیسیل ئەو نێرە شێرەی كە وەك ھێمای وڵاتی زیمباوە دەناسرێت، ساڵی 2015 لە لایان راوچییەكی نایاسایی كۆژرا. ئەو رووداوە پرسی ژینگەی ئاژەڵانی دیسان ورووژاند.

ئازاری كۆچی خەڵكی سووریا

قەیرانی ئاوارەكان و شەڕی ناوخۆی سووریا پرسێكی دیكەی سەرنجڕاكێش بوو، ئاماری سەردانكەرەكانی پێگەی گوگڵ و گەڕان بەدوای پرسی ئاوارەكانی زۆر بەرز كردەوە. بەتایبەت وینەی جەستەی بێ گیانی ئالانی كورد كە جیھانی ھەژاند.

كۆمپانیایی فولێكسی ئۆتۆمبێل

ئاژانسی پاراستنی ژینگە لە ئەمریكا كۆمپانیایی فولێكسی ئۆتۆمبێلی تۆمەتباركرد، كە پاشماوەی ماتۆڕی ئەو ئۆتۆمبێلە زیان بە ژینگە دەگەیەنێت.

ئێلیزابت ویندسور، شاژنی بریتانیا رێكۆردی شكاند، كە لە ساڵی 1952 تاجی شاژنی لەسەر ناوە.

ھەروەھا كیت میدلتۆن و ھاوسەری پرەنس ویلیام دوو ئەندامی دیكەی بنەماڵەی شاژنی بریتانیا بوون كە بەرزترین ئاماری سەردانكەرانی گوگڵیان بۆ خۆیان تۆمار كردووە.

زانایانی ناسا رایانگەیاند، ئاویان لە ھەسارەی مەریخ دۆزیوەتەوە، ئەو دۆزینەوەیە لە دوو رووەوە جێی سەرنج بوو، یەكەم شوێنێكی دیكە بۆ ژیانی مرۆڤ و دووھەم مەودای لەگەڵ زەویی، پلەی گەرمی لەو ھەسارەیە و كۆمەڵێك پرسیاری دیكە كە بەكارھێنەرانی گوگڵ بەدوایدا دەگەڕان.

خوێناویترین رۆژی پاریس

ھێرشی تيرۆریستی داعش لە پاریس كە شەپۆلێكی لە ترس و دڵەڕاوكی لە دڵی دانیشتووانی فەرەنسادا درووستكرد.

فیلمی شەڕی ئەستێرەكان

 فیلمی شەڕی ئەستێرەكان، خوینەرێكی زۆری لە پێگەی گوگڵ بە خۆیەوە سەرقاڵ كردووە، دارت ویدر كەسایەتی سەرنجڕاكێشی ئەو فیلمەیە و بە دوای ئەودا پرەنسس لیاچیوباكا دێت.