رۆژنامه‌نووسێك ئه‌و لیسته ئاشكرا ده‌كات كه له ریال دوور ده‌خرێنه‌وه
K24 ـ هه‌ولێر
رۆژنامه‌نووسێكی ئیسپانی ئاشكرا ده‌كات كه یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ وه‌رزی داێ لیستێكی یاریزانانی ئاماده كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداریان بێت، له نێو لیسته‌كه‌شدا چه‌ندان یاریزانی ئه‌ستێره‌ی له‌خۆ گرتووه دیارترینیان ناوی كریستیانۆ رۆناڵدۆیه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 31 كانوونی یه‌كه‌م/ دێسێمبه‌ری 2015، پیپی ئێسترادا كه رۆژنامه‌نووسێكی دیاری ئیسپانیایه رایده‌گه‌یه‌نێت كه یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ وه‌رزی دادێ گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره و ڕیشه‌یی له پێكهاته‌كه‌ی ده‌كات و نیوه‌ی یاریزانه‌كانی ئێستای دوور ده‌خاته‌وه.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ناوی ئه‌و یاریزانانه ئاشكرا ده‌كات كه فلۆرێنتییۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید بڕیاری داوه ده‌ستبه‌رداریان بێت كه پێكهاتوون له‌م یاریزانانه: (كریستیانۆ رۆناڵدۆ، كه‌ریم بنزیما، سێرجیۆ رامۆس، خیسی رۆدریگێز، ئیسكۆ، كیلۆر ناڤاس، دینس چێرشیڤ، ئه‌لڤارۆ ئاربێلوا و تۆنی كروس).
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه پێیوایه یانه‌ی ریال مه‌درید به‌شێك له یاریزانه‌كان به‌هۆكاری داكشانی ئاست و هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نیانه‌وه دوور ده‌خاته‌وه.
ریال مه‌درید ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی ناجێگیری پێشكه‌ش كردووه، له ماوه‌كانی رابردوو هانده‌ران و میدیاكانی ئیسپانیا ناڕه‌زاییه‌كی زۆریان له دژی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید پیشانداوه، ده‌ستنیشانكردنی رافائێل بێنیتێزـیش وه‌ك راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی تر نیگه‌رانی له دژی فلۆرێنتێنۆ پێرێز لێ كه‌وتۆته‌وه، بۆیه پێشبینی گۆڕانكاری گه‌وره له یانه‌ی شاهانه ده‌كرێت.