دیسان بارسێلۆنا له ریال مه‌دریدی برده‌وه
K24 ـ هه‌ولێر
گۆڤارێكی به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسا باشترین پێكهاته‌ی ساڵی 2015ـی ئاشكرا كرد، له نێو پێكهاته‌كه‌یشدا زۆرترین یاریزانی بارسێلۆنای له خۆگرتووه و ته‌نیا یه‌ك یاریزانی ریال مه‌دریدیش ده‌بینرێت، به‌مه‌یش دیسان بارسا باڵاده‌ستی خۆی به‌سه‌ر ریال مه‌دریدی ركابه‌ری سه‌پاند.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 31 كانوونی یه‌كه‌م/ دێسێمبه‌ری 2015، گۆڤاری France Football باشترین پێكهاته‌ی ساڵی راگه‌یاند كه له ماڵپه‌ری فه‌رمی یانه‌ی بارسێلۆنایش بڵاو كرابووه‌وه، له نێو پێكهاته‌كه‌یشدا 4 یاریزانی بارسێلۆنای پاڵه‌وانی ئیسپانیا و ئه‌ورووپا و جیهانی تێدایه، له به‌رانبه‌ردا یانه‌ی ریال مه‌درید به یه‌ك نوێنه‌ر به‌شداریی پێكهاته فه‌رمییه‌كه‌ی فرانس فووتبۆڵی كردووه كه ئه‌ویش كریستیانۆ رۆناڵدۆیه.
له پێكهاته‌كه‌دا 2 یاریزانی یانه‌ی یوڤێنتووسی تێدایه، یانه‌كانی سێڤییه، ئاتلێتیكۆ مه‌درید، مانچێسته‌ر سیتی و بایرن میونشن هه‌ر یه‌كه و یاریزانێكیان له پێكهاته‌كه‌دا ده‌بینرێت.
پێكهاته‌كه‌یش به‌م جۆره‌یه:
گۆڵپارێز: بوفۆن یوڤێنتوس
بەرگر:(ئەلابا ـ بایرن میونشن)، (جۆرج كیلینی ـ یوڤێنتوس)، (دیێگۆ گۆدین ـ ئەتلەتیكۆ مەدرید)، (ئالڤێس ـ بارسێلۆنا)
ناوەراستكار: (گریگۆرز ـ سیڤییه)، (كیڤن دی برۆین ـ مانچێستەر سیتی)، (ئینیێستا ـ بارسێلۆنا).
هێرشبەر: (نێیمار ـ بارسێلۆنا)، (كریستیانۆ ـ ریال مەدرید)، (مێسی ـ بارسێلۆنا).
فرانس فووتبۆڵ گۆڤارێكی هه‌فتانه‌ی فه‌ره‌نسسیه، یه‌كه‌مین ژماره‌ی له 1946 ده‌رچووه، گۆڤاره‌كه ساڵانه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر و باشترینه‌كانی ساڵ ده‌كات.