بارسێلۆنا به فه‌رمی ئه‌م یاریزانه‌ی گواسته‌وه
K24 ـ هه‌ولێر
یانه‌ی بارسێلۆنا به فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یاریزانێكی لاوی به‌رازیلی واژۆ كرد، ئه‌مڕۆیش پێوه‌ندی به مه‌شق و راهێنانی تیپی دووه‌می یانه‌ی بارسێلۆناوه كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 31 كانوونی یه‌كه‌م/ دێسێمبه‌ری 2015، ماڵپه‌ری فه‌رمی یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی رۆبێرت گۆنجالڤێس ـی راگه‌یاند كه به‌شێوه‌ی خواستن له یانه‌ی فلۆمێنزی به‌رازیلییه‌وه بۆ ریزه‌كانی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه گواستراوه‌ته‌وه.
گرێبه‌سته‌كه‌ی ئه‌و یاریزانه ته‌مه‌ن 19 ساڵه كه له هێڵی ناوه‌ند یاری ده‌كات له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه كۆتایی دێت.
گۆنجالڤێس له دایكبووی 1996ـی شاری ڕیۆ دی جانیرۆ به‌رازیلییه، پێشتر یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی به‌رازیل بۆ خوار ته‌مه‌ن 17 ساڵ كردووه.