په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان: زمانی په‌یامه‌كه‌ی بارزانی جیاوازه

K24 – هه‌ولێر:
په‌يامه‌كه‌ى بارزانيى كاردانه‌وه‌ى به‌دواى خۆي‌دا هێناوه و له نوێترين كاردانه‌وه‌شدا، ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان، رایگه‌یاند، "زمانی په‌یامه‌كه نه‌رمه و له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكی راگه‌یه‌ندراوه‌كانی پێشتر جیاوازه".
به بۆنه‌ى ساڵى نوێوه، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعود بارزانيى، رايگه‌ياند، " لەپێناو چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی لە پرۆسەی سیاسیی هەرێمدا هاتوونەتە پێش، لە دەستپێكی ساڵی تازەدا لەگەڵ حزبەكانی بەشدار لە حكوومەت و په‌رلەمان و لەپێناو بەرژەوەندیی گەلی كوردستان هەموو هەوڵێك دەدەم بۆ ئەوەی گرفتەكان نەمێنن و كەموكوڕی و كێشەكان دووبارە نەبنەوە، په‌رلەمان و حكوومەت لەسەر بنەمایەكی تازە دەستبەكار ببنەوە".
له‌و باره‌يه‌وه، له لێدوانێكى تايبه‌تيدا بۆ ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، بێستوون فایه‌ق، گوتى: "چاره‌سه‌ركردنی گرفته سیاسییه‌كانی له‌لای بارزانييه"، گوتيشى: "ئه‌و به بڕیارێك ده‌توانێت چاره‌سه‌رییان بكات".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وان هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌خته‌یان نییه و به پێويستيشى زانيى به‌ر له ئه‌نجامدانى هه‌ر گفتوگۆيه‌ك، زه‌مينه‌ى گونجاو بڕه‌خسێنرێت و له‌و باره‌يه‌وه گوتی: "دامه‌زراوه‌یه‌كی وه‌ك په‌رله‌مان په‌كخراوه، پێویسته ئه‌و دامه‌زراوه‌یه وه‌ك خۆی لێبكرێته‌وه ئینجا هه‌نگاوی دیكه بنێرێت".
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، له سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتنێكى سياسيى كه له 17ى نيسان/ ئه‌پريلى 2014، له‌گه‌ڵ پارتى ديموكراتيى كوردستان ئه‌نجاميدا، به‌شدارييان له كابينه‌ى حكومه‌تدا كرد.
له 10ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2015، پارتى ديموكراتى كوردستان يه‌كلايه‌نه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رێككه‌وتنه سياسييه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان راگه‌ياند و به‌و هۆيه‌وه چوار وه‌زير و سه‌رۆكى ده‌سته‌يه‌كى له كابينه‌ى حكومه‌ت دوورخسته‌وه.
له 12ى هه‌مان مانگدا، رێگرى له گه‌ڕانه‌وه‌ى يوسف محه‌ممه‌د بۆ شارى هه‌ولێر كرا، كه پێشتر پارتى رايگه‌ياندبوو، چيديكه ئه‌و وه‌ك سه‌رۆكى په‌رله‌مان ناناسێت و ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه هات، كه پێشتر له په‌يامێكدا سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياندبوو، سه‌رۆكى په‌رله‌مان متمانه‌ى له‌ده‌ستداوه.
دوايين په‌يامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعود بارزانى له ساڵى 2015دا خستنه‌ڕووى ده‌ستپێشخه‌رى و پڕۆژه‌يه‌كى نوێى سياسييه له پێناو چاره‌سه‌ركردنى پرسى سه‌رۆكايه‌تى و قه‌يرانه‌كانى ديكه‌ى هه‌رێمى كوردستان.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانى، ئه‌مڕۆ 31ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2015، له په‌يامێكدا، پڕۆژه‌يه‌كى سياسيى بۆ چاره‌سه‌رى قه‌يرانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان خسته‌ڕوو.
بارزانيى، له په‌يامه‌كه‌يدا به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى به هه‌موو لايه‌ك داوه، كه كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بكات و له په‌يامه‌كه‌دا هاتووه: "لەپێناو بەرژەوەندیی گەلی كوردستان هەموو هەوڵێك دەدەم بۆ ئەوەی گرفتەكان نەمێنن و كەموكوڕی و كێشەكان دووبارە نەبنەوە".
هه‌روه‌ها داواشى له لايه‌نه سياسييه‌كان كردووه، بگه‌نه چاره‌سه‌رێك و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆببنه‌وه. له‌و باره‌يه‌وه له په‌يامه‌كه‌دا هاتووه: "جارێكی تر داوا لە هەموو حزبە مۆڵەتپێدراوەكانی هەرێمی كوردستان دەكەم كە لەگەڵ یەكتردا كۆببنەوە و كۆتایی بەم بابەتە بهێنن. یان بڕیار لەسەر سازدانی هەڵبژاردنی سەرۆك بدەن، یان لەسەر دەستنیشانكردنی بەڕێزێك ڕێكبكەون كە هەتا هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2017 ئەركی سەرۆكایەتیكردنی هەرێم بگرێتە ئەستۆ و منیش بەهەموو توانایەك پاڵپشتیی دەكەم، یانیش بڕیار لەسەر ئەوە بدەن تاوەكو هەڵبژاردنەكانی 2017 بارودۆخەكە بەوشێوەیەی ئێستا بمێنێتەوە، ئەوەیش لەبەر شەڕ و ئەو دۆخە تایبەتەی كە كوردستان پێیدا تێدەپەڕێت".
هه‌روه‌ها داوايكردووه، "كۆتایی بە ئیستغلالكردنی بابەتی سەرۆكایەتی بهێندرێت و چیتر بۆ ماندووكردنی خەڵك و قووڵتركردنی كێشەكان بەكار نەهێندرێت. ئەوەی بەلای منەوە گرنگ و پیرۆزە پێشمەرگایەتییە و ئەگەر لە هەر پۆست و پلە و پایەیەكدا بم هەموو هەوڵێكم دەخەمە گەڕ بۆ پاراستنی كوردستان و لە شەڕی داعش و كاركردن بۆ سەربەخۆیی وڵاتەكەم بەردەوام دەبم. "
له به‌شێكى ديكه‌ى په‌يامه‌كه‌دا هاتبوو: "لە دۆخی ئێستادا ئەوە لە هەموومان دەخوازرێت لەجیاتی ركابەری و دژایەتی سیاسی، هەوڵی باشكردنی ژیانی خەڵكی كوردستان بدەین و سوود لە دەرفەتەكانی ئێستا وەربگرین، بەتایبەتی كە ناوچەكە لە گۆڕانكاری بەردەوامدایە و گەلی كوردستان ئێستا لە هەموو كات زیاتر داوای یەكڕیزیمان لێدەكات".
ئه‌ندامه‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسيۆنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، سه‌باره‌ت به كۆى گشتيى په‌يامه‌كه‌ى بارزانى، بۆچوونێكى ديكه‌ى هه‌يه و ده‌ڵێت: تاكو هه‌نگاوی كرده‌یی نه‌بینن ئه‌وان "دڵیان به‌و په‌یامانه خۆش نییه".