بارزانى ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی قامیشلۆ ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی قامیشلۆ ده‌كات و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ هه‌ر جۆره هاوكارییه‌ك نیشاندا.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانییان ده‌كات و جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی رۆژئاوا ده‌كه‌ن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بە داخێكی زۆرەوە جارێكی تر خوشك و براكانمان لە ڕۆژئاوای كوردستان بوونە قوربانیی دەستی تاوانباری تیرۆریستان و، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 30ـی 12ـی 2015 لە شاری قامیشلو، لە ئەنجامی چەند كردەوەیەكی تیرۆریستی‌دا ژمارەیەك هاووڵاتیی بێ تاوانی ئەم شارە شەهید و بریندار بوون. وێڕای ئەوەی زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە قێزەوەن و ترسنۆكانەی تیرۆریستان دەكەم سەرەخۆشی لە گەلی كوردستان لە ڕۆژئاوا و كەسوكاری شەهیدانی ئەم كردەوانە دەكەم و هاوبەشی خەمیانم و هیوای چاكبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازم. خوشك و براكانمان لە شاری قامیشلو و ڕۆژئاوای كوردستان لەوە دڵنیا دەكەینەوە كە لە هەموو دۆخێك‌دا پاڵپشتیان دەكەین و ئێستایش هەرێمی كوردستان و دەزگە پەیوەندیدارەكانی ئامادەن بۆ پێشوازیكردن و یارمەتیدان و هاوكاریكردنی بریندران و لێقەوماوانی كردەوە تیرۆریستییەكانی شاری قامیشلو.
تیرۆریستان و دوژمنانی مرۆڤایەتی دەبێ باش بزانن ئەنجامدانی كردەوەی قێزەوەن و ترسنۆكانەی لەم چەشنە ئیرادەی گەلەكەمان بۆ خۆڕاگری و ڕووبەڕووبوونەوە و شكستدانی تیرۆریستان بەهێزتر دەكات و دەبێ تیرۆریستان باجی هەموو تاوانەكانیان بدەن و چارەنووسیان و شكست و لەناوچوونە.