ئەڵمانیا پیلانێكی داعش ئاشكرا دەكات
K24 – بهرلين
دەسەڵاتی ئەڵمانیا، ئەمڕۆ هەینیی، رایگەیاند، گومان دەكات داعش پیلانێكی داڕشتبێت بۆ ئەنجامدانی هێرشێكی خۆكوژیی له شەوی سەری ساڵی نوێ لە ویلایەی میونیخ لە باشووری ئەو وڵاتە.
فەرماندەی پۆلیسی میونیخ، هۆبرتۆس ئەندرا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتى: "بە گوێرهى ئهو زانيارييانهى پۆليسى ئهڵمانيا دهستيكهوتوون، ئاماژه بۆ ههبوونى مەترسیی هێرشێكی خۆكوژیی دەكەن"
فەرماندەی پۆلیسی میونیخ گوتیشی: "لە نێوان پێنج بۆ حەوت گومانلێكراو هەن"، بەبێ ئەوەی ئاماژە بۆ دەستگیركردنی هیچ كەسێك بكات.
هاوكات پۆلیسی میونیخ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاويكردهوه، وێستگەی سەرەكیی و ویستگەی باسینگی لە رۆژئاوای شاری باڤاریا چۆڵكراوه و هاتووچۆی شەمەنەفەر راگیراوە.
ئاشكراشیكرد، ههندێك ئاماژە هەن "پیلانێك هەیە بۆ ئەنجامدانی هێرش" لە شاری باڤاریا ناوەندی ویلایەتی میونیخ.
ئەو مهترسييانه دواى ئهوه دێت، كه له 13ى تشرينى دووهم/ نۆڤهمبهرى 2015 چەند هێرشێكی چەكداریی و خۆكوژیی پایتەختی فەرەنسایان كردە ئامانج و بوونە هۆی كوژرانی 130 كەس و برینداربوونی نزیكەی 300 كهسى دیكە.
سەرچاوە: AFP