چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر پارچه‌يه‌ك پياز بخه‌يته گوێته‌وه؟
K24- هه‌ولێر
بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازاره‌كانى گوێ ده‌توانن له رێگه‌ى پارچه‌يه‌ك پيازه‌وه چاره‌سه‌رى بكه‌ن.
توێژه‌ره‌رانى بوارى ته‌ندروستى رايانگه‌ياندووه، ئه‌گه‌ر بێت و پێش ئه‌وه‌ى بخه‌ويت پارچه‌يه‌كى بچووكى پياز بخه‌يته ناو گوێيه‌كانته‌وه، ئه‌و كاته بۆنى پيازه‌كه به‌ناو ناوه‌وه‌ى گوێيه‌كاندا بڵاو ده‌بێته‌وه، به‌جۆرێك واده‌كات هه‌رچى ئازارى گوێ هه‌يه كه به‌هۆى هه‌وكردنه‌وه تووشى بووه، كه‌م ده‌بێته‌وه ياخود هه‌ر نامێنێت.
هه‌وكردنی گوێ، یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشییه باوانه‌ی كه زۆرێك له منداڵان تووشی ده‌بن، ئه‌ویش له ئه‌نجامی بوونی به‌كتریاو ڤایرۆس له گوێدا.
له دیارترین هۆكاره‌كانی هه‌وكردنی گوێ، كۆبوونه‌وه‌ی زه‌رداوه له گوێدا، زۆرجار به‌هۆی خراپی خواردن یاخود پیسبوونی ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ر تووشی مرۆڤ ده‌بێت.