هه‌نارده‌ی نه‌وتی باشووری عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ نزیكه‌ی 3 ملیۆن به‌رمیل

نرخی نەوتی خاو لە جیهان بە رێژەیەکی پێوانەیی دابەزیوە

K24 - هەولێر:

هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی باشووری عێراق، له‌ مانگی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015دا، گه‌یشتووه‌ته‌ نزیكه‌ی 3 ملیۆن و 2 سه‌د و 15 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا.

ئاژانسی هه‌واڵی "رۆیتەرز" له‌ زاری دوو بەرپرسی کۆمپانیای نەوتی باشووری عێراق کە حکوومەتی عێراق بەرێوەی دەبات، گواستوویه‌ته‌وه‌: "هەناردەی نەوت لە باشووری عێراقەوە لە مانگی رابردوو گەیشتە 3.215 مليۆن بەرمیل لە رۆژێکدا".

ئەمە لە کاتێکدایە نرخی نەوتی خاو لە جیهان بە رێژەیەکی پێوانەیی دابەزیوە، بە رادەیەک نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت کە یەکێکە لە باشترین جۆرەکانی نەوت لە جیهان گەیشتووەتە نزیکی 37 دۆلاری ئەمریکی و نرخی بەرمێلێک نەوتی رێکخراوی (ئۆپیک) گەیشتووەتە نزیکەی 31 دۆلار.

هاوکات بەپێی حکوومەتی عێراق دابەزینی نرخی نەوت بەم ئاستە بودجەی گشتیی عێراقی ناچاری کورتهێنانێکی گەورە دەکات بە رادەیەک پێشبینی دەکرێ داهاتی نەوتی عێراق مانگانە بەشی دابینکردنی مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی ئەو وڵاتە نەکات.