ئه‌ردۆغان به‌رگری له سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و ئه‌ڵمانیای نازی به نموونه ده‌هێنێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، رایگه‌یاند سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی "نموونه‌ی باش و خراپ"ی هه‌یه له جیهان و به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، قسه‌كانی ئه‌ردۆغان به هه‌ڵه لێكدراوه‌ته‌وه.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیا، وتارێكی ئه‌ردۆغانییان بڵاوكرده‌وه كه ده‌ڵێت: "ژماره‌یه‌ك نموونه‌ی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی له جیهاندا هه‌ن، وه‌ك سیسته‌می نازییه‌كان له ئه‌ڵمانیا".
ئه‌ردۆغان له ساڵی 2002دا و له كاتی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیا و دواتر بوونی به سه‌رۆك كۆمار، هه‌وڵی گۆڕینی ده‌ستووری وڵات ده‌دات و ده‌یه‌وێت سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی كارا بكات و رایگه‌یاندووه، پێویسته سه‌رۆك له چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێكی ته‌شریفاتییه‌وه ببێته سه‌رۆكێكی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات.
ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندووه، له‌ماوه‌ی ساڵی 2016دا، هه‌وڵده‌دات كۆده‌نگییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ گۆڕینی سیسته‌می سیاسی به‌ده‌ست بهێنێت.
به‌ڵام به‌رپرسانی حكوومه‌تی توركیا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی "رۆیته‌رز" گوتیان: "لێدوانه‌كانی ئه‌ردۆغان وه‌كو خۆی نه‌گوازراونه‌ته‌وه".
ئه‌ردۆغان له لێدوانه‌كانیدا گوتی: "نموونه‌ی باش و خراپی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی هه‌یه، گرنگترین شت دانانی هه‌ندێك رێوشوێنی بۆ راگرتنی هاوسه‌نگی... بێگومان ئه‌ڵمانیای نازی له رێكاره دامه‌زراوه‌ییه‌كان لایدا، به‌مه‌ش بووه‌ته خراپترین نموونه‌ی مێژوو".
ئه‌دۆلف هیتله‌ر، له پۆستی راوێژكاری ئه‌ڵمانیادا، له ساڵی 1934-1945 ده‌سه‌ڵاته‌كانی فراوان كردبوو، هه‌رچه‌نده هیتله‌ر له رێگای سندووقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه گه‌یشته ئه‌و پۆسته، به‌ڵام دواتر هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی له‌ده‌ستی خۆیدا كۆكرده‌وه و بوو به "دیكتاتۆر".