ئینفۆگرافیك: ديارترين رووداوەكانی 2015 لە توركیا

لە ساڵی 2015، چەندین رووداو لە بواری جیاجیاكان لە باكووری كوردستان و توركیا روویاندا.

K24 – ھەولێر:

لە ساڵی 2015، چەندین رووداو لە بواری جیاجیاكان لە باكووری كوردستان و توركیا روویاندا، وەك سەردانەكەی مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بۆ توركیا و دانانی ئاڵای كوردستان بە فەرمی لە كۆبوونەوەكان و خستنەخوارەوەی فڕۆكەی جەنگی رووسيا  و تێكچوونی پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و رووسیا.

ھەر لە ساڵی 2015، یەشار كەمال نووسەری ناسراوی كورد لە توركیا كۆچی دواییكرد، ھەروەھا دووجار ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لە توركیا ئه‌نجامدرا، بانگەشەكانی ھەڵبژاردن بە تەواوی رەوشی توركیای ئاڵۆزكردبوو، چەندین جار توندوتیژی لێكەوتەوە.

ھەر لەو ساڵەدا شەڕ لە نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و سوپاى توركیا دەستیپێكردەوە ئەمەش بە تەواوی بارودۆخی باكوری كورستانی تێكدا، جگە لە گەریلا و سەربازانی تورك ژمارەیەكی زۆر لە ھاوڵاتیان بوونەتە قوربانی، ھەر ئەمەش وایكرد كە لە ساڵی رابردوودا بەردەوام قەدەغەی ھاتووچۆ لە شارەكانی باكووری كوردستاندا ھەبێت.

شەھیدكردنی تاھیرئالچی سەرۆكی نوسینگەی پارێزەرانی ئامەد، رووداێكی دیكەی ساڵی رابردوو بوو لە باكووری كوردستان، كە دەنگدانەوەی ناوخۆیی و جیھانی بە دوایی خۆیدا ھێنا.