ڤيديۆ.. له شرنا‌خ هه‌زاران هاووڵاتى ئاواره بوون
K24 – شه‌رناخ:
له ناوچه‌ى جزيره‌ى شه‌رناخ شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان سوپاى توركيا و گه‌نجانى لايه‌نگرى په‌كه‌كه به‌رده‌وامه و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى دانيشتوانى گه‌ڕه‌كه‌كانى نوور، يافه‌سێ و جودى، ماڵ و حاڵى خۆيان به‌جێبهێڵن و به‌ره‌و ناوچه‌كانى ديكه ره‌و بكه‌ن.
هێزه ئه‌منييه‌كانى توركيا به پشتيوانى تانك و زرێپۆش له سێ گه‌ڕه‌كى جيزيره ده‌ستيان به ئه‌نجامدانى ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى كردووه. شه‌ڕو پێكدادان له نێوان هێزه‌كانى توركيا و گه‌ريلاكانى په‌كه‌كه به‌رده‌وامى هه‌يه.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوى هێزه ئه‌منييه‌كان، له دوو رۆژى رابردوودا، پۆليسێك و 2 سه‌رباز كوژراوون و 5 پۆليس و 4 سه‌ربازيش بريندار بوون.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا هێزه ئه‌منييه‌كان داوايان له دانيشتوانى گه‌ڕه‌كه‌كانى جودى و نور و يافه‌سێ كردووه، ماڵ و حاڵى خۆيان به‌جێبهێڵن. به‌و هۆيه‌وه هاووڵاتيانى مه‌ده‌نى ناوچه‌كه ناچار بوون به‌ره‌و ناوچه‌كانى شه‌رناخ و مێردين كۆچ بكه‌ن.
له دواى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له توركيا ره‌وشى ئه‌منيى ناوچه‌كانى باكوورى كوردستان رووى له ئاڵۆزى زياتر كردووه و له ساڵى رابردوودا، له 19 ناوچه‌ى باكوورى كوردستان 253 رۆژ بڕيارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ به‌سه‌ر هاووڵاتيياندا سه‌پێنراوه و سه‌د هه‌زار هاووڵاتى به‌و هۆيه‌وه ماڵ و حاڵى خۆيان به‌جێهێشتووه و خزمه‌تگوزارييه‌كانى ئاو و كاره‌با و هێڵى په‌يوه‌ندى و ته‌له‌فۆن و خزمه‌تگوزارييه گشتييه‌كانى ديكه به ته‌واوه‌تى په‌كيان كه‌وتووه.