جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا گه‌یشته هه‌ولێر
K24 - هه‌ولێر:
ریچارد چارنێسكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، له رێگای فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان.
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بانگهێشتی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ریچارد چارنێسكی یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا، له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئه‌و شانده‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر بانگهێشتی د. جه‌عفه‌ری ئیمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هاتووه‌ته هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و بڕیاریشه له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كانی نێو په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه.
ئاژگه‌یی له باره‌ی مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی پشتگیری زیاتری سیاسی و سه‌ربازی یه‌كێتی ئه‌وروپایه بۆ هه‌رێمی كوردستان.